سیناریۆكانی ئەنجامی جەنگی ئیسرائیل و ئەمەریکا بەرامبەر ئێران ئێران

نوچەنێت

هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامە مەترسیەکە لەوەدایە کە جەنگەکە لەسەر چەند بنەمایەکی گوماناوی بنیات نراوە، ناکۆکی و پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو بووەتەوە و هەزاران هاووڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی جەنگ لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ڕۆژی سێشەممە (2026/3/3) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا بە وردی دەرئەنجامەکانی جەنگی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمەریکای بڵاوکردەوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هێشتا سیناریۆیەکی جێگرەوە هەیە لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە توانی هێرش بکاتە سەر ئێران کە پێشووتر نەکراوە کە دەتواندرێت سەرکەوتنێکی ستراتیژی بەدەست بهێنێت ئەگەری هەڕەشەکردن لە ناوچەکە لەلایەن ئێرانەوە نەهێڵێت.

لە کاتێکدا جەنگەکە بەردەوامە ئەمەریکا و ئیسرائیل بەڵێن دەدەن هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران زیاتر بکەن، لە بەرامبەردا ئێران بەردەوامە لە تێکدانی ناوجەکە و دروستکردنی پشێوی و ئاڵۆزی زیاتر و هێرشکردنە سەر چەندین وڵاتی تر.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە شیکارییەکە سێ دەرئەنجامی گشتی ئەگەری هەیە لە جەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمەریکادا:

ــ ئەگەری سیناریۆی یەکەم بریتییە لە بەردەوامی هێرشی ئاسمانی، كە چەند ڕۆژێکە بۆ سەر ئێران و بەرپابوونی ڕاپەڕینێکی جەماوەری سەرتاسەری و دروستبوونی ئێرانێکی نوێ کە لە توانایدا دەبێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخەکە بە گشتی بگۆڕێت.

ــ ئەگەرێکی ئاڵۆز و ناخۆش ئەوەیە کە سەرکردەکان و بەرپرسانی ئێران ڕژێمێکی نوێ دابمەزرێنن و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەردەوام بێت و بتوانێت سەرکەوتوو بێت لە لەناوبردنی توانای ئەتۆمی، مووشەکی و سەربازی ئێران و نەهێشتنی هەڕەشەی ناوچەیی لەلایەن ئێرانەوە، بەڵام ئەم ئەگەرە لەوانەیە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگێکی تر لە داهاتوو.

ــ خراپترین و سیناریۆی کۆتایی ئەوەیە کە ئێران وەک وڵاتانی تری لێبێت کە لە مێژوودا بیندراون بۆ نموونە لیبیا، بۆشایی لە دەسەڵاتدا دروست بێت، گروپەکان کاردانەوەی زیاتریان هەبێت و یەکبگرن یان شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێت و ئاژاوە و ناکۆکی زیاتر بڵاوبکاتەوە و قەیرانی مرۆیی و پەنابەری دروست بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین