تورکیا بەهۆی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ڕووبەڕووی قەیرانی سووتەمەنی بۆتەوە تورکیە

نوچەنێت

ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگریی لە نرخی نەوت هەڵگیرساندووە، ئەگەر بێتوو نرخی نەوتی برێنت بگاتە (100) دۆلار، کاریگەری بەسەر گەشەی ئابووری جیهان دەبێت و سەرەنجام هەڵاوسان بەرزدەبێتەوە و تورکیا ڕووبەرووی قەیرانی سووتەمەنی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/3) ماڵپەڕی (HABAR 7) بڵاوی کردەوە، لە چوارەم ڕۆژی هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ململانێکانیان بۆ زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گواستۆتەوە، هاوکات کاریگەری ئەو شەڕە ویستی وڵاتانی بۆ دابینکردنی ئاسایشی وزە زیاتر کردووە، هەروەها راستەوخۆش نرخی نەوتی خاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ولاتانی ئەوروپا ڕووبەڕووی کەمیی غاز بوونەتەوە.

لە کاتێکدا گەرووی هورمز کە (%20)ـی نەوتی جیهان بەناویدا تێدەپەرێت، شارەزایانی ئابووری جیهان مەترسی هەڕەشەکانی داخستن و سستبوونی هاتوچۆی ئەو رێرەوە ئاشکرا دەکەن و پێیانوایە، پەککەوتنی گەرووی هورمز راستەوخۆ قەیرانی سووتەمەنی دروست دەکات و دەبێتە بەرزبوونەوەی هەڵئاواسان و بەتایبەت وڵاتانی هەنگاریا و تورکیا زیانی گەورەیان لە رووی ئابووری و وزە و دراوەوە بەردەکەوێت.

ئێدوارد فیشمان دامەزرێنەری پێشنیارەکانی ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لەوە کردووە، خراپترین سیناریۆ داخستنی گەرووی هورمزە، ئەوکات نرخی نەوت بۆ سەرووی (100) دۆلار بەرزدەبێتەوە. هاوکات شیکارییەکانی گروپی (ING Group) ڕوونی دەکاتەوە، لەگەڵ هەر ئەگەرێکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لیرەی تورکیا دەکەوێتە ژێر فشارێکی جددیی و قەیرانی سووتەمەنی، هەروەها لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەو ململانێیە کاریگەری خراپی بەسەر ئابووری ئەوروپا بەتایبەت یۆرۆ دەبێت و بەهاکەی لەدەست دەدات.       

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین