ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا بەرپرسانی باڵای ئێران دەکاتە ئامانج ئێران

نوچەنێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "فەرمان بە سوپا دەکرێت بەرپرس و فەرماندە باڵاکانی ئێران، بە تایبەتیش ئەو بەرپرسانەی پۆستی نوێ وەردەگرن لە ئێستادا".

ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/4) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "فەرمانی بە سوپا کردووە ئۆپراسیۆنی جیاوازی کوشتن ئەنجام بدات بۆ بە ئامانج گرتنی هەر فەرماندەیەک و بەرپرسانی باڵای تازە دامەزراوی کە لەم دواییانە بەرپرسیارییەتییەکان وەردەگرن".

بە گوتەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، "لە دوای هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکاوە هەر فەرماندەیەک لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستنیشان بکرێت دەبێتە ئامانجی راستەوخۆی ئیسرائیل". هاوکات کاتز داوا لە سوپای وڵاتەکەی دەکات، "هەموو ڕێگەیەکی بەردەست و گونجاو ئامادە بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەرکە جیاوازەکان". ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەمەریکا بۆ لاوازکردنی تواناکانی ئێران و نەهێشتنی بوونی ئەم وڵاتە بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

لە لایەکی ترەوە، ئەفیخای ئەدرعێ، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هێزی ئاسمانی بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر سیستمی بەرگری ئاسمانیی ئێران وەک بەشێک لە ئۆپراسیۆنە پلان بۆ داڕێژراو و بەردەوامەکان". هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە، "سوپای ئیسرائیل بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج و بەرپەرچی هەموو هێرشەکانی ئەم وڵاتە دەداتەوە".

دوێنێ سێشەممە (2026/3/3) یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئێران بۆ ڕێگرتن لەوەی تاران بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو ئامانجەکانی دەپێکێت"،

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین