هاوكار عه‌بدوڵا كتێبى "نه‌ته‌وه‌یه‌كى نادیار"ى بڵاوكرده‌وه
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هاوكار عه‌بدوڵا یه‌كێكه له نووسه‌ر و وه‌رگێڕه گه‌نجه‌كان، دانیشتووى شارى هه‌ولێره و له چه‌ند رۆژى رابردوودا كتێبێكى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى، "نه‌ته‌وه‌یه‌كى نادیار: هه‌وڵى كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیى و داڕشتنه‌وه‌ى عێراق و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
كتێبه‌كه له دوو توێى 485 لاپه‌ڕه له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئایدیاوه چاپكراوه، سه‌باره‌ت به گرنگى كتێبه‌كه هاوكار عه‌بدوڵا له لێدوانێكى تایبه‌ت به "نوچه‌نێت" گوتى، "گرنگی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دایه كه تۆماری مێژووی رووداوه‌كانی كوردستان وه‌ك خۆی ده‌گێڕێته‌وه. له نزیكه‌وه چاوپێكه‌وتنی رووبه‌ڕووی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كوردی و ئه‌مریكی هه‌بووه، نووسه‌ریش خۆیشی وه‌ك رۆژنامه‌نووس له نزیكه‌وه ئاگاداری زۆربه‌ی رووداوه‌كان بووه. له كۆتاییدا، ده‌كرێ بڵێین ئه‌م كتێبه گه‌نجینه‌یه‌كی به‌هاداره بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ بزانن له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوودا چی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه روویداوه. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ مێژووی سیاسی كوردستانی عێراق بزانن، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌یان بۆ پێشنیار ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى به دیاریكراوى چ خاڵێك هانى هاوكارى داوه بڕیارى وه‌رگێڕانى ئه‌و كتێبه بدات؟ هاوكار عه‌بدوڵا له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "ئه‌وه‌ی هانی دام بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی چه‌ند براده‌رێكی ئه‌مریكی له شوێنی كاركردنم كه له ساڵانی رابردوودا كه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه بوون، بۆیه منیش دوای خوێندنه‌وه‌ی حه‌زمكرد ته‌رجه‌مه‌ی سه‌ر زمانی كوردی بكه‌م و خوێنه‌ری كورد له‌م كتێبه نایابه بێبه‌ش نه‌بێت".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌یش گوتى، "ئه‌م كتێبه تۆمارێكی مێژوویی-سیاسیه، تیایدا نووسه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ی رابردووی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل و مه‌یدانی ده‌گێڕێته‌وه".
هاوكارى جیا له وه‌رگێڕان، خاوه‌نى كتێبه‌كه به ناوى "داعش له‌نێوان ململانێی مه‌زهه‌بی و شكستی به‌هاری عه‌ره‌بییدا" كه هاوكات مسته‌رنامه‌كه‌یه‌تى.
جیا له‌وه‌یش تا ئێستا ئه‌و كتێبانه‌ى وه‌رگێڕاوه و بڵاوى كردوونه‌ته‌وه:
• نه‌ته‌وه‌یه‌كی نادیار، نووسینی كویل لۆرنس، بڵاوكار: ده‌زگای ئایدیا
• ئیسلامۆفۆبیا و سیاسه‌ته ئیمپراتۆرییه‌كان، نووسینی دیپا كومار، بڵاوكار: نوسینگه‌ی ته‌فسیر
• مێژووی تیرۆریزم: له چاخه دێرینه‌كانه‌وه تا داعش، نووسینی گێڕاڕد شالیاند و ئارناود بلین، بڵاوكار: ده‌زگای سه‌رده‌م
• ژووری رووداوه‌كان، نووسینی جۆن بۆڵتن، بڵاوكار: ده‌زگای فام (وه‌رگێڕانی ده‌سته‌جه‌معی)
هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبانه‌یش بۆ چاپكردن ئاماده‌ن:
• وه‌همی شه‌یتان: ئیلحاد و بانگه‌شه زانستییه‌كانی، نووسینی ده‌یڤد بێرلنسكی
• سه‌ركردایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر، نووسینی جۆن ئادێر
• دوو ساڵ له كوردستان، نووسینی: كاپتن ره‌پێرت هه‌ی
• ململانێ له‌پێناو باوه‌ڕدا، نووسینی: جێفری لانگ
• قورئان كتێبێكی سه‌رنجراكێشه، نووسینی: گاڕی میله‌ر
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment