وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی ئیرانمان تێکشکاند تورکیە

نوچەنێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، "مووشەکێکی بالیستکی ئێران کە ئاراستەی ئاسمانی وڵاتەکەمان کرابوو بەرلەوەی بگاتە ئامانجەکەی تێکمانشکاند."

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/3/4) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا تێکشکانی مووشەکێکی بالیستکی ئێرانی راگەیاند، هاوکات لە راگەیێندراوێکدا راشیگەیاندووە، "ئەو مووشەکەی ئێران کە ئاسمانی عێراق و سووریای تێپەراندووە و بەرەو ئاسمانی وڵاتەکەمان ئاراستەکراوە، لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانی ناتۆ کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست جێگیرە بەپەلە مووشەکەی ئێرانیان خستەخوارەوە."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا هۆشداری بە ئێران دەدات و دەڵێت، " بەرگریی و ئیرادەی تورکیا لە بەرزترین ئاستدایە و لە تواناماندایە ئاسایشی وڵاتەکەمان بپارێزین، هەموو کات ئەنقەرە لە پاڵ ئاشتی و سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکەبووە و هەر هێرشێکیش لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت قبووڵی ناکەین."

هاوکات سەبارەت بەو ڕووداوە بورهانتین دوران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاند، "ئەو مووشەکەی کە ئاسمانی عێراق و سووریای تێپەراندووە و بەرەو ئاسمانی وڵاتەکەمان ئاراستەکراوە لەلایەن هێزەی ئاسمانی تورکیا و سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانی ناتۆ تێکشکێندراوە."، لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە شاری هەتای دەشڵێت، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونی تەواوی بۆ دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین