ئەردۆغان بۆ ئێران: بۆ خۆپارێزیمان هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگیرینەبەر تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی هۆشداری بە تەهران دەدات  و دەڵێت، "هاوشێوەی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆ دەستبەجێ ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست دەگرینەبەر و وەڵامی پێویستی هێرشەکان دەدەینەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/3/4) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا نیگەرانی خۆی لە هێرشی مووشەکی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەیان رایگەیاند. دوابەدوای ئەوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ خستنەخوارەوەی مووشەکێکی بالیستکی ئێرانی راگەیاند، ئەردۆغان لەوبارەیەوە گووتی، هاوشێوەی وەڵامی ئەمڕۆمان لەگەڵ هاوپەیمانانمان دەستبەجێ خۆپارێزی پێویست دەگرینەبەر، بە ڕوونترین شێوە هۆشداری دەدەین ڕووداوی لەمشێوەیە دووبارە نەبێتەوە."

سەرۆک کۆماری تورکیا دەشڵێت، "ئەگەر بمانەوێت لە کەشێکی ئارام و ئاسایش بژین دەبێت بەردەوام بین لە بەهێزکردنی تواناکانمان بۆ ئەوەی وەڵامی پێویستی هەڕەشەکان بدەینەوە."

هاوکات هەر سەبارەت بەو هێرشە، ئەلیسۆن هارت، گوتەبێژی ناتۆ رایگەیاند، "ئیدانەی بەئامانج گرتنی تورکیا لەلایەن ئێرانەوە دەکەین، ناتۆ پشتیوان و لە پاڵ تورکیا و هەموو هاوپەیمانەکانی دەوەستێت."

دوابەدوای ئەو هێرشە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد، راستەوخۆ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندنی بە عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەی کرد و لەوپەیوەندییەدا نیگەرانییەکانی خۆیانی پێ ڕاگەیاند و هەر هەنگاوێکی ئێران کە ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژیی زیاتر لە نێوان هەردوو وڵات پێویستە دەستەبجێ دووربخرێتەوە.

لەلایەکی دیکە وەزارەتی تورکیا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو هێرشەی ئێران، محەممەد حەسەن حەبیبوڵڵا زادە باڵیۆزی ئێران لەئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا بۆ گەیاندنی کاردانەوەکان و نیگەرانییەکانی تورکیا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین