هاکان فیدان: هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەمێک بوو دەستیپێدەکرد ئێمە رێگربووین
نوچەنێت
وەرگێرانی دنیا ئەحمەد
وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند نهێنییەکی پێش هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات و رایگەیاند، "ئێمە هێرشی ئەمەریکا و ئێسرائیلمان بۆ سەر ئێران دواخست، هەموو هەولێکماندا بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات." هەروەها دەشڵێت، "بەوردی چاودێری گروپە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دەکەین، پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر عێراق و ئێران و سووریا دەگرێتەوە."
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەتنێکدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرژیی و ئاڵۆزی و هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران کرد، هاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "شەڕ هی ئێمە نییە، بەڵام ئەنقەرە لەو بابەتەدا هەوڵی زۆرداوە، ڕاستگۆیانە بڵێم هەوڵی داهێنەرانەماندا، بەڵکو توانیمان هێڕشی ئەمەریکا و ئیسرئیل بۆ سەر ئێران دوابخەین چونکە ئەم هێرشە لەوادەی خۆی زووتر دەستیپێدەکرد، هەوڵماندا دوای بخەین بەڵکو بگەین بە چارەسەرێک بۆ ڕێککەوتن، بەڵام هەردوولا هەمان سیاسەتی پێشووتریان هەڵبژارد و لەنێو دانوستاندندا هێرشیان بۆ سەر یەکتری دەستپێکرد، بەرپرسانی ئیران ئەو هێڕشە والێکدەدەنەوە کە خیانەتیان لێکراوە لە ناوەراستی گفتوگۆکان ئیسرائیل و ئەمەریکا فێڵیلێکردوون و هێڕشی ئەنجامدا، دەبێت بەشێوەیەکی جددیی سەیری دۆخەکە بکەین ئایا لەمەوبەدوا چی ڕوودەدات."
فیدان لە درێژی قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی ئایا ئەو شەڕە تاکەی بەردەوام دەبێت و گووتی، "بەدڵنیاییەوە ناتانیاهۆ دەیەوێت مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران بەیاکجاری کۆتایی پێبهێنێت، هەم بۆ ئەمڕۆ و هەم بۆ داهاتووش، بەدڵنیاییەوە ئەوان دەزانن ئێران چ جۆرە هەڕەشيیەکە و ئێستاش تواناکانیان پێش رژێمەکەیان کەوتووە و بەباشی شارەزای رژێمی ئێران بوونە و ئامانجیان گۆرینی رژێمی ئێرانە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەوان چاودێری دۆخەکە دەکەن ئایا ئێران چەند دەتوانێت بەرگریی لەخۆی بکات، بەڵام ئێران ئەوەی چاوەروانی دەکات پێموایە ئەو وەڵامەی دەیەوێت بیبیستێت بەدەستی ناهێنێت، ئێران وابیر دەکاتەوە لەرێگەی هێرشکردن بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەڕەشە لە ئەمەریکا بکات بەڵکو فشار لە ئەمەریکا بکەن بۆ ئەوەی هێرشەکان بوەستێنێت و بەو يێگەیە ئامانجەکەی بەدەست بهێنێت، بەڵام دڵنیان ئەمە ڕوونادات، نازانم چەند مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەدەستی ئێرانەوە ماوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە زیانێکی گەورە لە ئیسرائیل دەدات ئەگەر بەشێوەیەکی جددیی بەکاری بهێنێت."
سەبارەت بە هێڕشی ئێران بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی عەرەبی فیدان پێیوایە، سەقامگیری و ئایندەی ئێستا و داهاتوو دەخاتە مەترسییەوە، ئەو هێرشەی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری شەرەکەی هەیە، رەنگە داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە ببێتە هۆی هەڵاوسانی زیاتری بازار و دارایی وزەی جیهانییەکان و لێرەدا ئەمەریکا ناچار بکات هەنگاوی دیکە بنێت. خراپترین سیناریۆ تەشەنەکردنی ململانێکانە لە ناوچەکە و دەبێتە هۆی نا سەقامگیری لە هەموو ناوچەکە و راستەخۆ لێکەوتەی خراپی دەبێت لەسەر ڕەهەندی وزە، هەرکاتێک هەناردەکردنی غازی سروشتی لە ئێران و وڵاتانی کەنداو بوەستێت مەترسی جددیی بۆ سەر ئاسایشی دابینکردنی وزەی جیهان دروست دەکات.
هاکات فیدان جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا ئامادەکاری پێشینەی بۆ پرسی وزە و سەربازی ئاسایش و ئابووری کردووە و دەتوانین ڕووبەڕووی هەموو سیناریۆیەکی ناوچەکە ببینەوە، ئەنقەرە لە توانایدا هەیە بەرگریی لەخۆی بکات، خواستی تورکیا ڕوونە دەبێت دەستبەجێ هێرشەکان بوەستێنرێت و هەردوولا بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
سەبارەت بە گۆرین رژێمی ئێران وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کرد، سەرەتای سەرهەڵدانی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەندێک جوولە نێو توخمە جیاوازەکانی ئێران هەبوو بەتایبەت حزبووڵا، بەڵام لە ئێستادا واینابینم لە لەنێوا گەلی ئێران هەولێکی جددیی هەبیت بۆ گۆرینی رژێمی ئێران.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دەدات بە کوردانی ئێران و دەڵێت، "ئاگادارین گروپە کوردەکانی ئێران بەشێوەی ئایدۆلۆژیای جیاواز کۆدەبنەوە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی و لێداوانی هاوبەش دەدەن، ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی ئەو گروپانە دەکەین تا چەند دژی رژێمی ئێران دەجولێن و چ پەیوەندییەکیان لەگەڵ گروپە نەتەوەییەکانی دیکە هەیە بە وردی چاودێریی ئامانجەکانیان دەکەین."
فیدان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە پەکەکە کردوو و گوتی، پەکەکە دۆخی لاوازی رژێمی ئێران بە دەرفەت دەزانێت، بۆیە دەبێت پابەندی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر بن کە لەئێستادا کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادەکردووە و دەکرێت لەمەوبەدا گفتوگۆ و بریار لە داهاتووی پرۆسەکە بدەین.
هەربۆیەش لە ڕوانگەی ئێمەدا بۆ پرۆسەیەکی تورکیایەکی بێ تیرۆر پێویستە ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر بەدەستبهێنین، ڕەنگە ئاماژە کردنی تورکیایەکی دوور لەتیرۆر لەلایەن هەندێک لایەنەوە هەستار بێت بەکارهێنانی ئەو زمانە، بەڵام کە دەڵێین پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر عێراق و سووریا و ئێران دەگرێتەوە، هەربۆیە رێکخراوی پەکەکە و درێژکراوەکانی پێویستە لە هەموو ناوچەکان ئیرادەیەکی پێویست نیشان بدەن و پابەندی پرۆسەکەبن و هەنگاوەکان جێبەجێ بکەن بۆ گەیشت بە ئامانەکەمان.
سەرچاوە: (habar 7)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment