تورکیا: لەهیچ کەسێک قبووڵی ناکەین هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەمان تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە هێرشی ئێران و گروپە جوداخوازیەکانی پژاک رایگەیاند، بەوردەی چاودێری چالاکیی ئەو گروپە جواداخوازانەی ئێران دەکەین کە هەوڵی نەتەوەیی دەدەن، بەتایبەت رێکخراوی "تیرۆرستی" بژاک.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/3/5) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەدا باسی دوایین پێشهاتەکانی هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران و خستنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێران لەلایەن وەزارەتەکەیان رایگەیاند، "تورکیا بە بەهێزترین شێوە پابەندە بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی، هەر هێرشێک لە هەر کەسێکەوە بێت مافی خۆمانە بە توندترین شێوە وەڵامی بدەیەنەوە بەبێ ئەوەی بزانین کێیە و قبووڵی ناکەین، هەربۆیەش لەگەڵ ناتۆ و هاوپەیمانەکانمان بە وردی چاودێری پێشهاتەکان دەکەین."   

وەزارەتی بەرگریی هۆشداری بە رێکخراوی بژاک دەدات و دەڵێت، بەوردەی چاودێری چالاکییە جوداخوازیەکانی بژاک دەکەین، ئەوان هەڕەشە و کاریگەریی نەرێنیان لەسەر ئاسایشی ئێران و سەقامگیری گشتی ناوچەکە هەیە چونکە هەموو هەولێکی نەتەوەیی دەدەن."

ئەو سەرچاوەیە داواش دەکات، "هیواخوازین هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بوەستێت و کۆتایی بەم شەرە بهێنرێت لە ناوچەکانمان، بە شێوەی ئاشتیانە و دیالۆگ و دیپلۆماسی چارەسەری کێشەکان بکەن، بە زووترین کات بڕیار لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست بدەن." 

    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین