ئێران: ئێمە هێرشمان نەکردۆتە سەر ئازەربایجان کاری ئیسرائیلە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/3/5) ماڵپەڕی (یەنی شەفاک) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەخشیڤانی ئازەربایجان، سەرەتای ڕووداوەکە راگەیاندرا کە لەلایەن ئێرانەوە هێڕشەکە ئەنجامدراوە، لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی بە هاوتا ئازەریەکەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئێران بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بەو هێرشەی سەر نەخچیڤان نەبووە، تاران پابەندی سیاسەتێکی باشی دراوسێی لەگەڵ ئازەربایجان پەیرەوکردووە، ئێران ئامانجیەتی لەگەڵ باکوو پەیوەندی لە هەموو بوارەکان فراوانتر بکات."
هەر لەو پەیوەندیە عێراقچی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو هێرشە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوە و بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، چونکە لە رابردوو هەوڵی لەو شێوەیان لە رژێمی زایۆنستی بینویەوە.
سەبارەت بەو هێرشە بەرپرسانی ئازەربایجان کاردانەوەی توندیان نیشاندا، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ئەم دەستدرێژییە و کردەوە تیرۆرستانە بۆ سەر وڵاتەکەمان قبووڵی ناکەین، لایەنی سەربازیی وڵاتەکەمان ئاگادارکردۆتەوە بە توندترین شێوە وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە.
هێرشی سەر ئازەربایجان لە کاتێکدایە، دوێنێ هاوشێوەی هێڕشەکەی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا خستنەخوارەوەی مووشەکێکی راگەیاند، دواتر لەلایەن ئێرانەوە ڕەتکرایەوە کە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامدابێت و رایانگەیاند بەهیچ شێوەیەک هێرش ناکەینە سەر تورکیا، ئەوان دراوسێی باشن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment