رووسیا و ئێران جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوانیان دەكەنەوە
نوچەنێت
ئەمرۆ شەممە (2026/3/7) ماڵپەڕی (میدل ئیست) بڵاوی كردووە، نووسینگەی سەرۆكایەتی ئێران رایگەیاند، مەسعوود پزیشكیان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەگەڵ سەرۆكی رووسیا جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە" ئەو هێرشانە گەلی ئێرانی لەسەر بەریگكردن لە یەكپارچەیی و سەروەریی وڵات بەهێزكردۆتەوە، ئەوەشی بۆتە هۆكاری ناسەقامگیری، هەبوونی هێزی بیانییە، ئێران بەردەوام دەبێت لە بەرگریی لە خاكەكەی.
سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندووە، ئێمە بەردەوامین لە راوێژی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، كە ئامانج لە هێرشی سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا بەرگرییە بە مەبەستی پارێزگاری لە وڵات و گەلەكەمان.
سەبارەت بە هێرشەكانیش پزیشكیان دەشڵێت، هێرشەكانی ئەم دوایەی ئیسرائیل و ئەمەریكا بەڵگەن لەسەر راستی هەڵوێستی تاران كە ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن خودی وڵاتانەوە دەپارێزرێت، بوونی هێزی بیانی فاكتەری سەرەكی تێكدانی سەقامگیرین.
لای خۆشییەوە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا سەرەخۆشی لە گەلانی ئێران بەبۆنەی كوژرانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، جەختیشی لەسەر هاوسۆزی قووڵ لەگەڵ حكومەتی و گەلی ئێران دەربڕی.
لە بەشكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، لەگەڵ سەركردەكانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو بەردەوامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگەرییە هەرێمییەكان و پارێزگاری لە سەقامگیری و ئاسایش لەو ناوچەیە.
هەروەك هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان تاران و مۆسكۆ لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسییە جیاوازەكان بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی بۆ رووبەڕووی ئاڵنگەرییەكان لەو ناوچەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment