جەنگ سەرجەم شارەكانی ئیرانی گرتۆتەوە ئێران

نوچەنێت

جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران تا دێت فراوانتر دەبێت و شوێنە جیاوازەکانی ئەسفەهان کرانە ئامانج، سوپای پاسداران هێرشی پێچەوانە دەکات و سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات.

ڕۆژی شەممە (2026/3/7) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بەهۆی هەڵسوکەوتە خراپەکانی ئێران ئەمڕۆ زۆر بە تووندی لێیدەدرێت و لەژێر پێداچوونەوەدان بۆ وێرانکردنی تەواو و کۆتایی هێنان بەم وڵاتە و ڕووخاندنی". ترەمۆ دەشڵێت، "ئێران هەوڵیدەدا کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و حوکمڕانی بکات، بەڵام چیتر هەژموونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نامێنێت و ئەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا دۆڕاوێك دەبێت بۆ چەندین دەیەی داهاتوو دۆڕاو دەبێت لە ئەگەری خۆ رادەست نەکردن یان بە ئەگەری زیاتر".

لە لایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ چەندین بنکەی سەربازی و ئەمنی لە ناو شاری ئیسفەهان بە ئامانج گیران و تاران لەژێر بۆردوومانێکی چڕدایە لە هەموو لایەکی پایتەختەوە هێرش هەیە. سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "شەپۆلی (25)ــی هێرشەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "بەڵێنی راستەقینە 4" ئەنجامداوە لە رێگەی هەڵمەتێکی فراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، چەندین بنکەی سەربازی و ناوەندی پاڵپشتیی ئەمریکی و ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج.

سوپای پاسداران وردەکاریی زیاتر لەبارەی چەکی بەکارهاتوو لە هێرشەکاندا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ئەم ئۆپراسیۆنە بنکە سەربازییەکان و ناوەندەکانی پاڵپشتیی سەربازیی ئەمریکی-ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج".

جەنگی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە، ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشە جیاوازەکان و بە ئامانج گرتنی بەرپرسان و پێگە چارەنووسسازەکانی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە دەکات و سوپای پاسداران بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هەردوو وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین