ئێران: وڵاتانی ئەوروپا هەر بەشدارییەکی ئەو جەنگە بكەن هێرش دەكەینە سەریان ئێران

نوچەنێت

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ‌هۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپا دەکات و دەڵێت، "هەر وڵاتێکی ئەوروپا پشتیوانی سەربازیی لە هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی وڵاتەکەمان بکات مافی ڕەوای خۆمان تۆلەبکەینەوە و دەبێتە ئامانجمان."

ئەمڕۆ شەممە (2026/3/7) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ماجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا هۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپا دەدات لە هەر دەستوەردانێک لەو هێرشەی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران رایگەیاند، "هەر وڵاتێکی ئەوروپا پشتیوانی سەربازیی لەو هێرشە بکات مافی ڕەوای خۆمانە تۆڵەبکەینەوە و دەبێتە ئامانجمان."

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێران نیازێکی باشی لەگەڵ ئەمەریکا هەبوو بەتایبەت دانوستاندنەکانی ئەم دواییانە لەگەڵ ئەمەریکا تارادەیەک سەرکەوتوو بوو، بەڵام ئەمەریکا لە (28)ـی شوبات لە نێوەڕاستی بەرێوەچوونی دانوستاندنەکان خیانەتی کرد بە هێرشکردنە سەرمان، لە ئێستادا سەرکردایەتیی ئێران هیچ متمانەیەکی بە ئەمەریکا نەماوە، ئەوان خیانەتیان لە ئێمە و دیپلۆماسیەتیش کرد."

ئەو بەرپرسەی ئێران راشیگەیاند کە ئەوان ئەم جەنگەیان دەستپێنەکردووە، ئەم جەنگە بەسەر ئێمە سەپێنراوە، ئێمەش بە بەهێزترین شێوە بەردەوام دەبین لە بەرگریی کردن لەخۆمان چونکە بەرپرسیارێتی پاراستنی گەلەکەمان لەئەستۆی ئیمەیە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران زۆر بەراشکاوانە گوتی ئێمە هێزە کوردییەکانی عێراقمان کردۆتە ئامانج، چونکە زانیاری تەواومان بەردەستە ئەوان لەلایەن موساد و سی ئای ئای چەکیان پێدراوە. هەروەها دەشڵێت، بۆ ئەکپارچەیی و سەروەری خاکەکەمان هەموو شتێک بۆ پاراستنی دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین