میدیای ئیسرائیل: ئیمارات هێرشیکردە سەر ئێران
نوچەنێت
ئەمرۆ یەکشەممە (2026/3/8) ماڵپەڕی (Haber 7) بڵاوی کردەوە، دوای هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی و بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی رایگەیاند، ئیمارات هێرشی کردە سەر وێستگەیەکی پاککردنەوەی ئاو لە ئێران.
ئەو ڕۆژنامە ڕاشیگەیاندووە، "ئەگەر بێتوو ئێران بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیمارات، بەدڵنیاییەوە لە ڕۆژانی داهاتوو بەشداری لە هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران دەکات، هاوکات باس لەوەش دەکات، هێرشی ئەمڕۆی ئیمارات کۆتا هۆشدارییە و وەک وەڵامێک بۆ سەر پێشڵکردنی سەروەری وڵاتەکەیان بووە."
سەبارەت بەو هێرشە عەلی ئبن نوعەیمی، سەرۆکی لیژنەی کاروباری بەرگریی ئیمارات ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە و لەتۆری کۆمەڵایەتی (ئێکس) لە پەیامێکدا گووتی، ئەو هەواڵە دورە لە ڕاستی و درۆیە، هەر کاتێک هەر هێرشێک ئەنجام بدەین بوێری ئەوەمان هەیە ڕایبگەیێنین.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریکا، سوپای پاسداران بە چەندیک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشی بۆ سەر ئیمارات ئەنجام داوە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری بەو وڵاتە گەیاندووە و هەروەها لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئێران (4) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بریندار بوونە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment