مەرجی ترەمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا بوو ئێران

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا مەرجەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگ ڕاگەیاند و دەڵێت، "بە سێ مەرج دەتواندرێت کۆتایی بە جەنگ بهێندرێت".

ڕۆژی یەکشەممە (2026/3/8) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "تەسلیمبوونی بێ مەرج، ڕادەستکردنی سەرکردەکانی سوپای پاسداران،ڕاگرتنی هەموو چالاکییەکانی دامەزراوە سیاسییەکانی ناو ئێران هەموو ئەو مەرجانەن کە پێویستین بۆ ڕاگرتنی جەنگ بەرامبەر بە ئێران".

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا، "ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران ڕەتدەکاتەوە، بەردەوام هەڕەشەی توندتر لە ئێران دەکات و تا دێت جەنگەکە فراوانتر دەبێت". سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، "کە ئارەزووی دانووستاندنی نییە لەگەڵ ئێران و دەبێت تاران سوپایەکی کارا یان هیچ سەرکردایەتییەکی لە دەسەڵاتدا نەمێنێت".

بە گوێرەی زانیارییەکان، "هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی ناردنی هێزی تایبەتییان کردووە بۆ ئێران لە پێناو پاراستنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە قۆناغەکانی دوای جەنگدا".

هەر ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "لە هێرشێكی ئاسمانیدا چەند شوێنێكی حەشاردانی فڕۆكەی جەنگی جۆری (F-14) لە فڕۆكەخانەی ئەسفەهان كردووەتە ئامانج و هێرش كراوەتە سەر سیستمەكانی بەرگری ئاسمانی و چاودێری لەو ناوچانەدا".

سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ ئێران، جەخت دەکاتەوە، "بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر ئێران تاوەکو بە هەموو مەرجەکانی ئەمریکا ڕازی دەبێت و گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجام دەدرێت لەم وڵاتەدا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین