هێگسەس: ئەمریکا دژ بە ئێران کۆڵ نادات
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (2026/3/10) ماڵپەڕی (وۆڵ ستریت جۆڕناڵ) بڵاویکردەوە، پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئێران لە جەنگەکەدا بە خراپی دەدۆڕێت و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دژ بە ڕژێمی ئەم وڵاتە چرتر و زیاتر دەبێت". بە گوتەی وەزیری جەنگی ئەمریکا، "ئەم وڵاتە کۆڵ نادات تاوەکو دوژمن بە تەواوی و تێکنەشکێنرێت و جەنگەکە لە بەرژەوەندی ئەمریکا یەکلایی نەبێتەوە، هێزەکانی ئەمریکا ناوەستن تا ئەو کاتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیار لەسەر بەردەوامبوون تا وەستانی جەنگ دەدات".
لە بەرامبەردا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "دانووستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکرێتەوە، هێرشە مووشەکییەکان بەردەوام دەبێت و پرسی دانووستاندن لای وڵاتەکەیان کۆتایی هاتووە، سوپای پاسدارانیش هێرشی نوێی مووشەکی چڕی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل دەستپێکرد".
لە لایەکی ترەوە، دوێنێ شەو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بەم زووانە جەنگ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت". ئەمڕۆش گوتی، "هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران چڕتر دەکەنەوە".
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەند پەیامێکی ئاراستەی بەغدا کرد، ڕایگەیاند، "پێویستە حکومەتی عێراق هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کارمەندەکانی". ڕۆبیۆ، "بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە لەلایەن ئێران و گروپە چەکدارەکانەوە دەکرێنە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان".
سەرۆک وەزیرانی عێراق تیشکی خستە سەر دڵنیابوونەوەی عێراق لە پاراستتنی، "ئاسمان، خاک و ئاوی عێراق بۆ ئەوەی لە هیچ کردەوەیەکی سەربازی بەکار نەهێنرێت". سوودانی دەشڵێت، "عێراق پابەند دەبێت بە هەڵوێستی پرەنسیپی نەگۆڕاوی خۆی کە بەشداری لە هیچ کردەوەیەکی سەربازیدا ناکات و تێوەگلانی وڵاتەکە لە جەنگەکەدا ڕەتدەکاتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment