بەرپرسانی باڵای ئیسرئیل هەوڵی تیرۆرکردنی ڕێبەری نوێی ئێران دەدەن ئێران

نوچەنێت

ئێران دوای کوژرانی ڕێبەرەکەیان و بێگوێدانە هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی کۆماری باڵای ئیسلامی وڵاتەکەیان دیاریکرد، لە ئێستادا بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بەئاشکرا هەوڵی تیرۆرکردنی ڕێبەری نوێی ئێران دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/10) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە، میدیای ئیسرائیل ڕایگەیاند، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن چەند بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە لە ڕێگەی وێنەی دەستکردەوە هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردووە. 

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەکات، ئەمیر ئۆهانا سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل لە پۆستێکدا چەند وێنەیەکی سەرکردەکانی باڵای ئێران و حەماسی تێدابووە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆر کراینە، یەکێک لەو وێنانەش ڕێبەری نوێی ئێرانە وەک پەیامێکی هەڕەشە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە کە لەم نزیکانە تیرۆر دەکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل لەگەڵ دانانی وێنەی موجتەبا خامنەیی لە لیستی ناوەکانی سەرکردە تیرۆرکراوەکان رایگەیاندووە، "ئەوانەی ڕێبازی سەرکردەکانیان پەیرەو دەکەن، بەهەمان ڕێگەی ئەوان دەڕۆن."

هاوکات ئیسرائیل هەموو هەولێک دەدات بۆ بەئامانج گرتنی ڕێبەری نوێی ئێران، وەزیری وەزەی ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆری کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لەو بارەیەوە دەڵێت، "موجتەبا خامنەیی مردووەکی ڕێگە پێدراوە."

لەلایەکی دیکە، ئەڤیچای ئەدرایی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بەرلەوەی ڕێبەری نوێی ئێران هەڵبژێردرێت لە پۆستێکدا هەڕەشەی لە موجتەبا خامنەیی کرد بوو، هاوکات دەشڵێت، ئیسرائیل بەدڵنیاییەوە بەدوای هەر کەسێکە کە ڕێبازی عەلی خامەنەیی پەیرەوبکات. 

   

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین