بەنگەوازێکی بەپەلە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریكی
نوچەنێت
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، "له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و پابه‌ندن به پێدانی زانیاری و هاوكاری له كاتی خۆیدا بۆ هاووڵاتییانی ئه‌مریكی".
ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/11) باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، "سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی ئه‌مریكی له پێشینه‌ی كاره‌كانیانە، هێرش كراوه‌ته سه‌ر شوێنه بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و هۆتێلانه‌ی كه بیانییه‌كان زۆر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی عێراق کە په‌یوه‌ندییان به ئه‌مریكاوه هه‌یه لەبەر ئەوە داوا دەکەن هاووڵاتییانی ئەمریکی عێراق بەجێبهێڵن".
گرنگترین ئەم خاڵانەی باڵیۆزخانە باسی لێوە دەکات بریتین لە:
- شوێنه ژێرخانه گرنگه‌كانی سه‌رتاسه‌ری عێراق كراونه‌ته ئامانج.
- هەڕەشەی جدی لەسەر ئەو هۆتێلانە هەیە کە بیانییەکانی تێدایە.
- بەهۆی مەترسیی گروپە چەکدارەکان و هێرشە موشەکییەکان، بە زووترین کات لە رێگەی وشکانییەکانەوە عێراق جێبهێڵن.
- گروپە میلیشیاکان ئەو هۆتێلانە دەکەنە ئامانج کە بیانییەکانی تێدا دەمێننەوە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان.
- کایەی ئاسمانی عێراق داخراوە و هیچ گەشتێکی بازرگانی کار ناکات، تەنیا رێگە وشکانییەکان بۆ ئوردن، سعودیە و تورکیا ماونەتەوە.
- داوا لەو ئەمریکییانەی ماونەتەوە دەکرێت لە ناو ماڵ و هۆتێلەکانیان بمێننەوە و لە پەنجەرەکان دوور بکەونەوە.
- مەترسی رفاندن و هێرشی موشەکی و درۆنی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە لوتکەدایە.
- وەزارەتی دەرەوە فەرمانی بە کارمەندە ناپێویستەکان کردووە عێراق جێبهێڵن و تەواوی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان راگیراون.
- داوا لە هاوڵاتییان کراوە کۆگای خۆراک، ئاو و دەرمان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە ماڵەکانیاندا ئامادە بکەن.
- جەختکراوەتەوە کە پێویستە لە ناوچەی سەوز، پردی (14)ـی تەمموز و گۆڕەپانی تەحریر دوور بکەونەوە.
- له ئێستادا ئاسمانی عێراق داخراوه، گه‌شته بازرگانییه‌كان له عێراقه‌وه ئه‌نجام نادرێن. ڕێگای وشكانی هه‌یه بۆ
- زۆربه‌ی ده‌روازه سنوورییه وشكانییه‌كان كراوه‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه دابخرێن. پێویسته گه‌شتیاران چاوه‌ڕوانی دواكه‌وتنی به‌رچاو بن.
- گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی ناوخۆیی كارده‌كات کە باشترین بژاردەیە ئه‌مریكییه‌كان پێویسته به‌جدی بیر له ڕۆشتن بكه‌نه‌وه له ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌م ڕێگا وشكانییه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment