سودانی بۆ پزیشکان: ڕێگە نادەین خاکی عێراق دژ بە ئێوە بەکاربهێندرێت ئێران

نوچەنێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، ئیدانەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل دەكەن و سوودانی جەختی لەوەكردەوە، "عێراق ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات خاکی عێراق بەکاربهێنیت بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێران."

ئەمڕۆ چوارشەمە (2026-3-11) نووسینگەی  سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق  لەگەڵ مەسعود پزیشکانی سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا کە تیادا تاووتوێی دۆخی ناوچەکە کرا، هەروەها  محەمەد شیاع سودانی بە ناوی گەلی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی ئێران کرد بە بۆنەوەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئیسلامی ئێران، هەروەها هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.

سودانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئیدانەی ئەو هێرش و جەنگەی كرد، کە ئێستا ئێرانی گرتۆتەوە، هەروەها پاڵپشتی عێراقی نیشاندا  بۆ کۆتایهێنانی جەنگ و گەڕانەوە بۆ چارەسەری ئاشتیانەوە و گفتوگۆ و دانوستاندن، دوورکەوتنەوە لە زمانی سەربازی و هێز کە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری  ناوچەکە و نێودەڵەتیش. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، عێراق ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات خاکی عێراق بەکاربهێنیت بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێران، هەروەها ئەو هێرشانەی کە عێراقیان بە ئامانج گرتووە پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەری عێراقە و جێگەی قەبوڵ نیە، تاکە ئامانجیان کۆتایهێنانی ئەو هەوڵانەی عێراقە  بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ.

جێگەی باسە سەرۆک کۆماری ئێران سوپاسی عێراقی کرد لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەیان بۆ رەتکردنەوەی بەکارهێنانی هێز و توندووتیژی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا، هەروەها هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق  بۆ پارێزگاریکردن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، پزیشکانی دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکی سوورە لەسەر پاراستنی سەروەری عێرا ق سەلامەتی خاکەکەی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین