ئێران ڕێگەی بۆ پەڕێنەوەی کەشتییە نەوت هەڵگرەكانی تورکیا لە گەرووی هورمز كردەوە تورکیە

نوچەنێت

وەزیری گواستنەوەی تورکیا رایگەیاند، لەدوای گفتوگۆ و چاوەروانییەکی زۆر لەگەڵ بەرپرسانی ئێران توانرا یەک کەشتیی نەوت هەڵگریی تورکیا بە گەرووی هورمز تێپەرێت، لە ئێستادا (14) کەشتیی دیکەی تورکیا لە بەندەرەکان گیریان خواردووە.

ئەمڕۆ هەینی (2026/3/13) ماڵپەڕی (NTV) بڵاوی کردەوە، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو وەزیری گواستنەوەی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی رایگەیاند، بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە گەرووی هورمز چەند کەشتییەکی نەوت هەڵگریی تورکیا گیریان خواردووە، لەئێستادا ئەو کەشتیانەی تورکیا لەو بەندەرانە بە پرۆسەیەکی سەخت تێدەپەرن.

وەزیری گوستنەوەی و گەیاندنی تورکیا راشیگەیاند، پەیوەندییەکی بەردەواممان هەیە لەگەڵ کەشتییەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو کەشتیانەی تورکیا، نزیکەی (15) کەشتیی نەوت هەڵگریی تورکیا لە گەرووی هورمز کار دەکات، ئەو کەشتیانە بە بەندەری ئێران لە گەرووی هورمز نەوت دەگوازنەوە و تێدەپەڕن، لەگەڵ دروستبوونی ئەو دۆخە و لەدوای گفتوگۆ و مۆڵەت وەرگرتنمان لە بەرپرسانی باڵای ئیران لە بەندەرەکان توانیمان کەشتیەکمان تێپەرێت.

ئوراڵئۆغڵو نیگەرانی خۆی لە دروستبوونی ئەو دۆخە راگەیاندوو گوتیشی، "(14) کەشتیمان چاوەروانی پەرینەوەیە لە بەندەرەکانی ئێران، لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەگەڵ ئێرانی دراوسێمان بۆ تێپەربوونی ئەو کەشتیانە چونکە هیچ کیشەیەکیان نییە." 

جێگەی باسە، دوای هێرشە هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تاران گەرووی هورمزی بە ڕووی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان داخست، چەندین کەشتیی نەوت هەڵگری وڵاتان لە بەندەرەکانی ئێران گیریان خواردەووە و چاوەروانی تێپەربوون لەو بەندەرانە، هەروەها چەندین کەشتیش لەلایەن ئێرانەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین