ئیسرائیل ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی ئێران دەشارێتەوە ئێران

نوچەنێت

لە چواردەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران ژمارەی قوربانیان لە هەڵکشاندایە، ئێران رایگەیاندووە بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماری قوربانیان دەشارنەوە، تەنیا لە هێرشێکی مووشەکی شەوی رابردوو بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی باکووری ئیسرائیل زیاتر لە (58) کەس برینداربوونە.

ئەمڕۆ هەینی (2026/3/13) ماڵپەڕی (یەنی مێساج) بڵاوی کردەوە، هێرشی ئێران بۆ سەر ناوچە جێنشینەکان بەردەوامە، میدیای ئیسرائیل رایگەیاندوە بە درێژایی شەوی رابردوو ئێران هێرشیکردۆتە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل، یەکێک لەو مووشەکانەی شەوی رابردوو ئێران ناوچەی زەرزیر لە باکووری ئیسرائیل کەوتەخوارەوە و زیاتر لە (58) کەس بەهۆیەوە برینداربوو جگە لە زیانێکی ماددیی زۆری بە شوێنەکەی گەیاند.

ئێران ئاماژە بەوە دەکات، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل رێگریی لە بڵاوبوونەوەی ژمارەی تەواوی قوربانیان دەکەن هەرچەندە لەرێگەی ڤیدیۆوە لە سۆشیال میدیا زۆربەی شوێنی ئامانجەکانی ئێران لە ئیسرائیل لەلایەن هاووڵاتیانەوە تۆماردەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.

جێگەی باسە، هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران بەردەوامە هەرچەندە هێرشێکی زۆر کراوەتە سەر ئێران، بەڵام لەبەرامبەردا ئەوان زۆربەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکایان لە وڵاتانی ناوچەکە کردووەتە ئامانج و ڕۆژانە ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین