کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان: بەهۆی جەنگەوە یەک گرووپی گەشتیاریمان نەماوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/15) رێبوار ئازاد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان مەترسیەکی جددیی ئاشکرا دەکات بۆ سەر کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە و (15) ڕۆژە یەک تیکت نەفرشراوە، چونکە ئاسمان داخراوە، بەهۆیەوە زیانمەندی یەکەم کۆمپانیا گەشتیارییەکانن.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی جەنگەوە گەشتیار بووەتە سفر. یەک گرووپی گەشتیاریمان نەماوە بۆ دەرەوە و هاوکات هیچ گرووپێکی گەشتیاریمان لە دەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەماوە.
ئەو بەرێوەبەرە ڕاشیگەیاند، کە کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و دەشڵێت، ئەوەش بەهۆی جەنگ و داخرانی ئاسمانەوە، هاوکات ئەمەشی خستەڕوو، دۆخی کۆمپانیاکان زۆر خراپە، چونکە لەگەڵ نەبوونی گەشتیار، تێچووی بەڕێوەبردنیان زۆرە.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاشکرای دەکات، بەهۆی داخرانی ئاسمانەوە تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کۆمپانیایەکی گەشتیاری داوای هەڵوەشاندنەوەی نەکردووە، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەردەوام دەبێ "هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیاکان دەستپێدەکات".
هەروەها رێبوار ئازاد گوتیشی، کۆمپانیا گەشتیارییەکان باجی نوێکردنەوەی مۆڵەت دەدەنە حکومەت، باج و رسوماتی کۆمپانیاکان دەدەن، تێچووی ئۆفیس و مووچەی کارمەند، پارەی ئاو و کارەبا هەموویان لە ئەستۆیە، لەکاتێکدا هیچ گەشتێک نەماوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment