یەکێتیی ئەوروپا: عێراق لە ململانێی ناوچەکە دووربخەنەوە
نوچەنێت
ڕۆژی یەکشەممە (2026/3/15) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبوونەوە ڕایانگەیاند، "بە تووندی ئیدانەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەن". هاوکات داوا دەکەن، "عێراق لە گرژییەکانی ناوچەکە دووربخەنەوە و کەم تا زۆر ئەم وڵاتە پەیوەست نییە بە ناکۆکییەکانی ئەم دوایییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، "دووپاتی ئەوە کرایەوە کە یەکێتیی ئەوروپا بەشێک نییە و ناچێتە ناو جەنگە بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەبێت دیپلۆماتکاران، نێردەکاران و هاووڵاتییانی عێراقی لە ملمانێی ناوچەکە بە دوور بخرێنەوە و بپارێزرێن".
لای خۆیەوە قاسم ئەعرەجی لە کۆبوونەوەکەدا، "تاوتوێی ئەو هەنگاوانەی کرد کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرتوویەتییە بەر و فەرمانی کردووە بەدواداچوون بکرێت لەگەڵ ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و دڵنیابوونەوە لە گرتنەبەر و لێپرسینەوەی یاسایی لە بەرامبەریاندا".
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، "ئامادەبووان پابەندبوونی عێراقیان دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی وڵاتەکە لە گرژییەکانی ناوچەکەدا و ڕۆڵی بێلایەنی بگێڕێت". هەروەها، "جەخت لەسەر سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق کرایەوە و ئەو ستراتیجەی عێراق پەرەی پێدەدرێت کە لەم چەند ساڵەی دواییدا بە پشتیوانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەوی کردووە لە پێناو پاراستنی سەروەری، سەقامگیری، ئارامی ناوچەکە و دوورکەوتنەوە لە ململانێ بەردەوامەکانی ناوچەکە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment