ئیدارەی ترەمپ هەنگاوێکی نوێ دەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەک بەرامبەر بە هەنگاوەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز، ئیدارەی ترەمپ هاوپەیمانێتییەکی فرە نەتەوەیی ڕادەگەیێنێت بۆ پاسەوانی ئەم کەشتییانەی بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن.

ڕۆژی دووشەممە (2026/3/16) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا ڕایدەگەیێنێت، "چەند وڵاتێک ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بۆ پاسەوانی کەشتییەکان کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن بەدرێژایی کەناراوەکانی ئێران". هاوکات دەشڵێت، "گفتوگۆکان بەردەوامن سەبارەت بە ئەگەرەکانی کاتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە جیاوازەکان".

لە بەرامبەردا، زۆرێک لە وڵاتان بە ئاشکرا پابەندبوونی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەنگاوێکی لەم شێوەیە دەرنەبڕیوە و ئامانجی لە پێشینەیان ڕاگرتنی جەنگەکەیە، کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات سەبارەت بە هەنگاوەکەی ئیدارەی ترەمپ و کاردانەوەی وڵاتان بۆ پرسەکە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ ئێران لە هۆشدارییەکدا ڕایگەیاند، "ترەمپ دەتوانێت کەشتی بۆ کەنداوی فارس بنێرێت، گوتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێت، "گەرووی هورمز بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندایە و ئێران سەروەری تەواوی بەسەر گەروەکەدا هەبووە لە ڕابردوو، ئێستا و بەردەوامیش دەبێت لە داهاتوودا".

گوتەبێژی سوپای پاسداران ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئێران بانگەشەکانی ئەمریکا بە تووندی ڕەتدەکاتەوە کە توانا دەریاییەکانی لەناوچووبوون و ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامانجییەتی دەتوانێت کەشتی بنێرێت بۆ کەنداوی فارس بۆ لێکۆڵینەوە و بینینی سەروەییان بەسەر گەروەکەدا".

بە گوتەی گوتەبێژی سوپای پاسداران، "جەنگ کاتێک کۆتایی دێت کە دوژمن هێزی سەربازی ببینێت و دەبێت هێرشکەران سزا بدرێن و ئێران بەردەوام دەبێت لە هێرشە قورس و وێرانکەرەکانی بۆ سەر دوژمنان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین