گوتێرێز: پێویستە وڵاتان هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان بكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات، "وڵاتان پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن". هاوکات دەشڵێت، "پێویستە وڵاتان هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن".

ڕۆژی دووشەممە (2026/3/16) ماڵپەڕی (miragenews) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "پەیامی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چڕکردنەوەی پەیوەندییەکانیانە". هاوکات داوای لە وڵاتان دەکات، "بە خێرایی وەڵامی داواکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بدەنەوە بۆ یارمەتیدانی هەموو ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگەوە وێران بوون و هاووڵاتییانیان لە دۆخێکی سەختی مرۆییدا گوزەران دەکەن".

بە گوتەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "هاووڵاتییانی لوبنان، ئیسرائیل و هەموو گەلانی تری ناوچەکە شایستەی ژیانێکی بێ ترس، ئارام و ئاسایشن بۆ ئەم مەبەستە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەردەوامی و ماندوونەناسانە کار دەکات، هەموو هەوڵ و پشتیوانیکردنی خۆی دووپات دەکاتەوە لەپێناو هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ هەموو پرسە مرۆییەکان و یارمەتیدانی هاووڵاتییان".

گوتێرێز داوای کۆتاییهێنان بە جەنگە بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، دەڵێت، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پشتیوانی بۆ حکومەت و گەلی ئەم وڵاتانە چڕتر بکەنەوە کە لە جەنگدان و هۆشداری دا کە هەندێک لەم وڵاتانە لە لێواری ڕووخاندن دان".

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی دەکاتەوە، "دەبێت جەنگە بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەستێت و هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە جگە لە چارەسەری دیپلۆماسی نەبێت لەژێر چەتری پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین