داخستنى گەروى هورمز فشار لەسەر ترەمپ درووست دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆى داخستنى گەرووى هورمز کەسانى نزیک لە دۆناڵد ترەمپ هەوڵ دەدەن فشار درووست بکەن تاوەکوو ئەو جەنگە کۆتایی پێبهێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/17) تۆڕى هەواڵى ئێن بى سى نیوز بڵاوى کردەوە، چەند بەرپرسێکى سەربازیى ئەمەریکى بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى ئیسرائیل ــ ئەمەریکا و ئێران چەند بژاردەیەکیان داوە بە دۆناڵد ترەمپ، کە ئەگەر بیەوێت ئەو جەنگە کۆتاییایى پێ بهێنێت.

سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن لەگەڵ فراوانبوونى بازنەى جەنگ و بەردەوامى داخستنى گەرووى هورمز، مەرجە راگەیێندراوەکان و خشتەى زەمەنى بۆ کۆتاییهێنان بەو جۆنگە لە دۆخى گۆڕانکارى دەبێت.

بەگوتەى ئەو سەرچاوانەى قسەیان کردووە، یاردەرانى دۆناڵد ترەمپ بە ئاراستەى جیاواز هانى دەدەن، لایەنگرى پاڵپشتى لە ستراتیژیەتى دەرچوون لە نیگەرانییەکان بەرانبەر سەقامگیرى ئابوورى جیهانى دەکەن، ئەوەش لە کاتێدایە ئەوانەى دیکە ئەو جەنگە بە دەرفەتێک دەزانن بۆ لاوازکردنى هەژموونى ئێران لەو ناوچەیە.

سەبارەت بە خشتەى زەمەنى ماوەى جەنگەکەش یەکێک لە سەرچاوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، خشتەى زەمەنى ماوەى ئەو جەنگە هەموو رۆژێک دەگۆڕێت.

بەگوێرەى پلانى رۆژانەى جەنگ چەند ئاراستەیەک بۆ دەەرچوون هەیە، لە پاڵ بژاردەى ئاڵۆزییەکان لە کاتێکدا کۆشکى سپى هەوڵى زیادکردنى فشارەکان دەدات، بەڵام سەرچلوەکان هیچ پلانێکیان باس نەکردووە.

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا “بنتاگۆن” جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە تاران لە لاوازترین دۆخەکانى دایە، لە ماوەى ئەو بۆردومانە چڕانە زیانى زۆرى بەرکەوتووە، سەبارەت بە گەرووى هورمز ژەنەڕاڵ دان کین، فەرماندەى هێزە هاوبەشان رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا دۆخى ئەو گەروە بۆ تێپەڕینى کەشتییەکان زۆر ئاڵۆزە.

لە لایەکى دیکەوە بۆ فشار درووستکردن لەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندى بە وڵاتان کردووە، بەڵام ژمارەیەک لە هاوپەیمانەکانى ئەمەریکا ئامادە نەبوون وەڵامى ئەمەریکا بدەنەوە، ئەو بەدەمەو نەهاتنەش ترەمپى تووشى بێهیوایى کردووە، دواتریش هەریەک لە ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئوستڕاڵیا و یابان و کۆریاى باشوور رایانگەیاند، هیچ پلانێکیان بۆ هەناردەى دەستبەجێى هێز نییە بۆ هاوکاری کەشتیەکان بۆ کردنەوەى رێڕەوى ئاوى گەروى هورمز کە ئێران دایخستووە و مینرێژى کردووە.

لە دواى وەڵامى ئەو وڵاتانە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەو کاردانەوانە بەرانبەر داواکەى ئەمەریکا بۆ پارێزگارى لە گەرووى هورمز بێهیوایى توند درووست دەکات، پاشان رەخنەى لەو وڵاتانە گرت و گوتى، لە بیرتان بێت (45) هەزار سەربازمان لە یابان و کۆریاى باشوور هەیە، هەروەها (45 بۆ 50) هەزار سەربازمان لە ئەڵمانیا هەیە بەرگرى لەو وڵاتانە دەکەن، پاشان ئەوانە دێن دەڵێن، باشە، ئێمە بەشداریى لەو کارە ناکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین