هاوپەیمانی ناتۆ بەرامبەر بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زیاتر جێگیر دەکەن
نوچەنێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
دوای ئاراستەکردنی سێیەم مووشەکی بالیستیک كە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی تورکیا کرا، هاوپەیمانی ناتۆ بەرامبەر بە هێرشەكانی ئێران دەستی بە جوولەی سەربازی کردووە و پێشبینی دەکرێت لەم نزیکانە ژمارەیەک سیستەمی بەرگریی پاتریۆنی لە بنکە ئاسمانییەکانی تورکیا جێگیر بکات.
هێرشی ئێران هاوپەیمانی ناتۆ و توکیا ناچار دەکات بیر لە بەهێزکردنی زیاتری سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە تورکیا بکەنەوە، کە لە ڕابردوو لەپێناو ئاسایشی ناوچەکە ئەو سیستەمانە جێگیر کرابوو، سەرچاوەیەکی سەربازی بە ماڵپەڕی بلومبێرگی ڕاگەیاندووە، ناتۆ لە پێناو بەهێزکردنی توانای بەرگریی مووشەکی بالیستیکی خۆی بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەکی چاوەروان کراوی ئێران بیر لەوە دەکاتەوە ژمارەیەکی دیکەی سیستەمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆتی بۆ بەهێزکردنی بنکە ئاسمانیەکان لە تورکیا جێگیر بکات.
ئێران توانای وەڵامدانەوەی سیستەمی بەرگریی وڵاتان تاقیدەکاتەوە
دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران، تاران چەندین وڵاتانی کەنداوی کردە ئامانج لەپێناو زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، هاوکات تورکیاش بێبەش نەبوو لەو هێرشە مووشەکیانەی ئێران و لەسەرەتای جەنگەکە تاوەکو ئێستا سێ مووشەکیان ئاراستە کراوە و لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانی ناتۆ تێکشکێندراوە، ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاماژە بەوەش دەکات ئەو هێرشە مووشەکیانەی ناتۆ لەگەڵ ئەوەی هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر وڵاتانی هاوپەیمانی تانۆ لەلایەکی دیکەش تاقیکردنەوەیەکە بۆ توانای وەڵامدانەوەی هاوپەیمانییەکە.
ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییە کە نەیوەیستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ئەمەشی بۆ ڕۆژنامەی بلۆمبێرگی خشتۆتە ڕوو، لە ئێستادا وڵاتانی ناتۆ خەریکی خۆ گونجاندن لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران و پیلان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکیەکانی تاران دادەرێژن، چونکە پێیان وایە هەر لەسەرەتای جەنگەکە ئێران لە هێرشەکانیدا هەوڵی جددیی داوە بۆ لاوازکردنی توانای سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پیشوەختەی ئەمەریکا.
لەدرێژی قسەکانیدا ئەو بەرپرسە باس لەوە دەکات، ئێران لە هەوڵەکانیدا هێرشی چڕی بۆ سەر ڕادارێکی هاوشێوەی (AN/TPY- 2) لە ئوردن ئەنجامدا، ئەگەر وردبینەوە لەو ئامانجەی ئێران بۆمان دەردەکەوێت ئەو ڕادارە هەستەوەری سەرەکییە بۆ ڕێنماییکردنی پاترییەکانی بەرگریی مووشەکی واشنتۆن لە وڵاتانی کەنداو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتانی ناتۆ دەیانەوێت سیستەمی پاترییەکی (PAC-3) لە بنکەی ئینسیرلیک جێگیر بکەن، چونکە لە رابردوو سیستەمی پاترییەکی (PAC-2) جێگیرکراوە و توانای تێکشکانی فڕۆکە و مووشەکی کروزی هەیە، بەڵام توانی رێگریی و وەڵامدانەوەیان بۆ مووشەکی بالیستیک سنووردارە.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە تاوەکو ئێستا بە سیستەمی هاوپەیمانی ناتۆ لە ڕۆهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە (4)ـی ئادارەوە سێ مووشەکی بالیستیکی ئێرانیان خستەخوارەوە و هەرچەندە بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئێران ڕەتیدەکەنەوە ئەوان مووشەکیان ئاراستەی تورکیا کردبێت و ئیسرائیل لەو کارە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام هاوپەیمانی ناتۆ بەهاوبەشی لەگەڵ تورکیا بۆ هەموو ئەگەرێکی هێرشی ئێران لە ئامادەکاریدان، لە پاڵ ئەو هەوڵانە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیکردووە بە ئامادەکاری و مەشق و چاڵاکی سەربازیی ئاسمانی و وشکانی و دەریایی لە ناوچەکە.
جێگەی باسە، هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەو جەنگە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند کە ئەوان دژی هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریکان بۆ سەر ئێران و پەرەسەندنی جەنگەکە مەترسی زیاتر بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات، هەروەها بەتوندی ئیدانەی هێڕشە مووشەکەکانی ئێرانیان بۆ سەر وڵاتەکەیان کرد، ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، ئێمە زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەوڵانە دەکەین کە دەیانەوێت تورکیا پەلکێشی ناو جەنگەکە بکەن، بەڵام هەموو کات ئامادەیەن وەڵامی هەڕەشەکان بدەینەوە لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆ.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (HABAR 7)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment