“لەسەدا ٥٣ی ئافرەتانى بەشدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سوکایەتییان پێدەکرێت” هەواڵ

رێکخراوی فریاکەوتنی میللی:

رێکخراوی فریاکەوتنی میللی: ” لە دەرئەنجامی راپرسییەکەدا گەیشتین بەوەی ئەو خانمانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارن لەسەدا ٥٣یان سوکایەتییان پێدەکرێت”.

رێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAO لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ئەنجامی راپرسییەکی راگەیاند کە لەژێر ناونیشانی (توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە سۆشیال میدیا) لە ماوەی مانگێکدا لەریگای چاوپێکەوتنەوە ئەنجامیاندابوو و رایانگەیاند بەپێی ئەنجامی راپرسیەکە رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا لە ئاستێکی بەرزدایە.

سەرنووسەرى گۆڤاری ژن ئاڤان جاف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “لە دەرئەنجامی راپرسییەکەدا گەیشتین بەوەی ئەو خانمانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدارن لەسەدا ٥٣یان سوکایەتییان پێدەکرێت، لەسەدا ٦٢ی ئافرەتان کۆمێنتى سێکسی و هەراسانکارییان بۆ دێ، ئەوانەى وێنەیان دەدزرێ لەسەدا ٥٩یان ئافرەتن لە تؤڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، بۆیە خانمانی بەشدار لەو تۆڕەکۆمەڵایەتییانەدا هەست بە ئارامى ناکەن”.

راشیانگەیاند “ڕاپۆرتى ڕاپرسییەکەیان ئاراستەى داواکارى گشتى و دادگا دەکەن، چونکە بەشێک لە ئافرەتان کە لە سۆشیال میدیا هەڕەشەیان لێدەکرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت وەک پێویست سکاڵاى یاسایی تۆمار ناکەن و لایەنى یاسایی ناگرنە بەر و دواتریش رووبەرووی کێشە و گرفت دەبنەوە”.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین