سەرۆکی ئەمریکا: ئێران چیتر هەژموونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە ئێران

نوچە نێت:

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئێران کۆتایی هاتووە، لای ئەمریکا ئێران تەنها ئۆپراسیۆنێکە. ئێران دەیەوێت پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، بەڵام ئەوە تەنها خەونێک دەبێت بۆیان چونکە چیتر بەهێز نابێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ڕۆژی سێشەممە (2026/3/17) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە ماوەی کاتژمێرێکدا دەتواندرێت، نەوت، کارەبا و بۆڕییەکانی نەوتی ئێران لەناوببردرێت. هاووڵاتییانی ئێران شایستەی ژیانکردنن ئەگەر کەسێک دەسەڵات بگرێتە دەست لەم وڵاتە لە داهاتوودا دەبێت بزانێت چۆن وڵاتەکە بەڕێوە دەبات".

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هاوبەشیمان لەگەڵ چین هەبووە، پەیوەندییەکانی باش لە نێوان چین و ئەمریکادا هەیە لە ڕابردوودا پێمان وایە بەردەوام بن لەگەڵ ئەمریکا لە پەیوەندی و هەماهەنگییەکانیان باشترە بۆ خۆیان".

لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا باسی لە کوبا کرد، گوتی، "کوبا لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بڕیارێک لەبارەیەوە دەدەین".

سەبارەت بە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانێتی لە گەرووی هورمز سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڵپشتی زۆر باشمان هەبووە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی لەم شێوەیە، قەتەر و ئیسرائیل هەنگاوی باشیان لەگەڵمان ناوە. سعوودیە هەڵوێستی باشی نەبووە بۆ ئەم مەبەستە".

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، "هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی ئەمریکا کۆبووەتەوە، بەرپرسانی ئەوروپا هەمان هەڵوێستیان هەیە کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت".

سەبارەت بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت. "ڕووسیا هاووڵاتییانی سڤیل دەکاتە ئامانج، ئۆکرانییەکان شایستەی ئەوەن لە ئاشتیدا بژین، ئێمە یارمەتی ئەوروپامان دا، بەڵام ئەوروپا لە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران هاوکاری ئەمریکا نەبوون".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین