پەرلەمانی یۆنان رێککەوتنی كڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ئیسرائیل پەسەند کرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/17) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، لە کاتێکدا جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئەمنی یۆنان بڵاوی کردۆتەوە، دوێنی پەرلەمانی یۆنان بە بەهای (3) ملیار یۆرۆ رێککەتنی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کردووە بۆ بە مۆدێرنکردنی (36) فڕۆکەی جەنگی (ئێف 16) و کڕینی ژمارەیەک سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ئیسرائیل کە کۆی گشتیی تێچووەکەی دەکاتە (4) ملیار یۆرۆ.
حکومەتی یۆنان بەرنامەیەکی ئامادەکردووە بەناوی "قەڵغانی ئەکیل"، بریارە هەفتەی داهاتوو لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی ناتانیاهۆ ئەنجومەنی حکومەت بۆ کاروباری دەرەوەی بەرگریی دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بکەن.
لەگەڵ هەڵکشانی گرژییەکان و فراوانبوونی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و بەردەوامیدان بەو جەنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەسیانی ناچارکردووە دەستبکات بە بەهێزکردنی توانای سەربازیی، حکومەتی یۆنان ڕۆژانی ڕابردوو رایگەیاند، سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لە کۆمپانیای تالێسی بەرگریی فەرەنسی دەکرێت و لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە جێگری دەکات بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی مووشەکی بالیستیکی لەلایەن تورکیاوە.
حکومەتی ئەنقەرە نیگەرانە لەو رێککەوتنە نهێنیەی یۆنان و ئیسرائیل، کەناڵ (14)ـی ئیسرائیل سەبارەت بەو رێککەوتنە ئاماژە بەوە دەکات کە هەنگاوێکە لەدژی هەژموونی تورکیا و رایگەیاندووە، هەرچەندە نفوزی تورکیا لە ناوچەکە بەهێزبووە، بەڵام ئەسینا ڕێککەوتنێکی گەورەی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کردووە. شارەزایانی سەربازیی پێیان وایە ئەو هەنگاوەی ئەسیان وەک ئامادەکارییەکە بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ تورکیا بەتایبەت جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە دژی تورکیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment