بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى زه‌ریف په‌یوه‌ندى به‌ فوئاد حوسێن ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، ناڕەزایەتی ئێرانی سەبارەت بە هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر کونسولگەری ئەو وڵاتە لە کەربەلا دەربڕی.

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "میدل ئیست نیوز" بڵاوی کردەوە، دوای پەلاماردانی کونسولگەری کۆماری ئیسلامیی لە کەربەلا، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقدا، ناڕەزایەتی وڵاتەکەی سەبارەت بەو جۆرە کردەوە نایاساییانە و پێشێلکردنی ڕێککەتننامەی ١٩٦٢ی ڤیێنا سەبارەت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان وڵاتان، دەربڕی.

زەریف بە ئاماژەکردن بە بەرپرسیاریەتی حکومەتی عێراق سەبارەت بە مسۆگەرکردنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و کونسولخانەکان لەو وڵاتە، وێرای ئەوەی داوای کرد حکومەتی عێراق بە هەوڵێکی جددی ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە نایاساییە بدۆزێتەوە، هیوای خواست حکومەتی عێراق و هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە، ڕێگا نەدەن ئەو جۆرە ڕووداوانە دووبارە ببنەوە.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەو گفتوگۆیەدا وێرای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لەو ڕووداوە، جەختی کردەوە حکومەتی عێراق بەڵێن دەدات ئاسایشی دیپلۆماتکاران و شوێنەکانیان دابین بکات و ڕایگەیاند فەرمانی داوە ڕێوشوێنی توندتر بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتە بەر.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین