دژەتیرۆری عێراق: ئێستا بەبێ هێزەكانی هاوپەیمانان دەتوانین پشت بە خۆمان ببەستین
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/18) ماڵپەڕی (رووداو) بڵاویکردەوە، فەریق روکن کەریم تەمیمی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، ئاستی هاوئاهەنگیی نێوان دەزگاکەیان و هێزەکانی پێشمەرگە گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە هەست دەکرێت بۆشایی ئەمنی هەیە یاخود دروست دەبێت چونکە بە بڕوای هەردوولا پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییانە لە کارە لەپێشینە نیشتمانییەکاندایە. هاوئاهەنگییە هەواڵگری و مەیدانییەکان لە ئاستێکی بەرزدان بۆ گۆڕینەوەی زانیاری، وەرگرتنەوەی داواکراوان لە هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش.
سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان بۆشایی ئەمنی دروست ناکات بەهۆی ئەوەی عێراق بەرەو قۆناخی پشتبەستنی تەواوی نیشتمانی هەنگاو دەنێت. هاوکات پێی وایە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گواستنەوەیە لە قۆناخی هاوبەشیی مەیدانیی راستەوخۆوە بۆ قۆناخی پشتبەستنی تەواو بە خۆیان و بەهێزکردنی متمانە بە توانای ناوخۆیی عێراقەوە.
فەریق روکن کەریم تەمیمی دووپاتی دەکاتەوە، لە ئێستادا سنوورەکانی عێراق لەژێر سیستمێکی ئەمنیی فرەئاستدان کە هەوڵی هەواڵگری، چاودێری مەیدانی و ئامادەیی مەیدانی دەگرێتەوە. یەکەکانی دەزگاکەیان تەواوی هێڵە سنوورییەکانیان بەسەر کردووەتەوە و بۆشاییە ئەمنییەکانیان دەستنیشان کردووە بۆ رێگری لە هەر هەڕەشەیەک.
بەرپرسە عێراقییەکە باس لە دیدگای ستراتیژیی ڕوونی دەزگاکەیان دەکات، دەڵێت، لەسەر سێ تەوەر کار دەکەن کە بریتین لە:
ــ بونیادنانی سیستمێکی هەواڵگریی سەربەخۆ: بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی شیکاری و پەرەپێدانی توانای نیشتمانی لە بوارەکانی چاودێری تەکنیکی و هەواڵگری مرۆیی، بێ پشت بەستن بە سەرچاوەی دەرەکی.
ــ پاراستنی باڵادەستیی مەیدانیی جۆری: لە رێگەی بەرنامەکانی نوێکردنەوەی چەک و کەرەستە و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە بەناوبانگەکان.
ــ داڕشتنەوەی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان: گۆڕینی شێوازی کارکردن بۆ هاوبەشیی دووقۆڵیی پیشەیی کە ئێستا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسپانیا واژۆکراوە و کار بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی هاوشێوە لەگەڵ ئیتاڵیا و فەڕەنسا دەکرێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment