ئۆکڕاینا ڕووبەڕووی کەمی مووشەک دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئۆکڕاینا دەڵێت، "بەهۆی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی کەمی مووشەک دەبێتەوە ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر هەنگاوەکانی ئۆکڕاینا بەرامبەر بە ڕووسیا".

ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/18) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکڕاینا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی ڕووبەڕووی گرفتی کەمی مووشەک دەبێتەوە بەهۆی جەنگی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا، ئامانجی سەرۆکی ڕووسیایە جەنگی نێوان ئێران بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران درێژە بکێشێت بۆ ئەوەی تواناکانی کیێڤ زیاتر لاواز بێت و سەرچاوە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگوازرێتەوە".

بە گوتەی زیلینسکی، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە جەنگی ڕووسیا بەرامبەر بە ئۆکڕاینا لایەنگری هیچ لایەنێک نەبووە و ئامانجی تووڕەکردنی سەرۆکی ڕووسیا تووڕە بکات". سەرۆکی ئۆکڕاینا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "بێگومان کەمی مووشەکی پاتریۆت دەبێتە ئاڵەنگارییەکی گەورە لەبەردەم ئۆکڕاینا، لە ئێستادا پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە کەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەواو دەبن".

سەرۆکی ئۆکراینا دووپاتی دەکاتەوە، "تێڕوانینێکی نەرێنی هەیە سەبارەت بە کاریگەری جەنگی ئێران لە بەرامبەر ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئۆکڕاینا بەهۆی ئەوەی وەک ئاشکرایە و دەبیندرێت بەهۆی جەنگەکەوە دانووستاندنەکان و باسکردنی جەنگی ئۆکڕاینا و ڕووسیا نەماوە و وەستاون، هاوکات دۆخە لە قازانجی سەرۆکی ڕووسیایە بەهۆی ئەوەی نرخی وزە بەرز دەکاتەوە و کێشەی کەمی دارایی زیاتر بۆ ئۆکڕاینا دروست دەبێت".

بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان، ئەمریکا مانگانە (60) بۆ (65) مووشەک بەرهەم دەهێنێت کە دەکاتە نزیکەی (700) بۆ (800) مووشەک لە ساڵێکدا، لە یەکەم ڕۆژی جەنگی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا (803) مووشەکی ئەمریکا بەکارهێندراون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین