وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران كوژرا ئێران

نوچە نێت:

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "لە هێرشێکی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران کراوەتە ئامانج و کوژراوە".

ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/18) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "شەوی رابردوو ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعات (بەرگری) ئێران لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە تاران بە ئامانج گیراوە و کوژراوە".

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەشڵێت، "خۆی و بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕێگەیان بە سوپا داوە هەر بەرپرسێکی باڵای تری ئێرانی بکەنە ئامانج و نەگەڕێنەوە بۆ هیچ فەرمانێک و پرسکردنێک بە سەرووی سوپاوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا ئێران هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەیەوە نەداوە و پشڕاستی نەکردووەتەوە و ڕەتیشی نەکردووەتەوە.

لە سەرەتای جەنگی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا چەندین سەرکردە و بەرپرسی باڵای ئێران کراونەتە ئامانج دیارترینیان ئایەتووڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، سەرۆکی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامن لە هەڕەشەکردنیان لە ئێران و بە ئامانج گرتنی بەرپرسە باڵاکانیان، ئێرانیش بە بەردەوامی وەڵامی هێرشەکان و هەڕەشەکان دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین