پەرلەمانی عێراق: پابەندین بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (14)ــی خۆیدا، چەند بڕیارێکی لەبارەی شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم و فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق دەرکرد و لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/3/2026) ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامی دانیشتنی ژمارە (14)ـی لە ڕاگەیێندراوێکدا بە (8) خاڵ بڵاوکردەوە، لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەڵێت، دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ پابەند بێت "بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق". 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، پەرلەمانی عێراق ئەرکی "دۆزینەوەی ڕێگە و دەروازە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق" لە ئەستۆیە کە "ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بوونی دۆخی ئابوری. بەتایبەت لەم بارودۆخە ئەمنییەی ئێستادا، کە  کاریگەری لەسەر بژیوی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەموو پارێزگاکانی عێراق دروست ئەکات."

 

دەقی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

یەکەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

دووەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دۆزینەوەی ڕێگە و دەروازە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بوونی دۆخی ئابوری. بەتایبەت لەم بارودۆخە ئەمنییەی ئێستادا، کە کاریگەری لەسەر بژیوی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەموو پارێزگاکانی عێراق دروست دەکات. 

سێیەم: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەر هەر بڕیارێک کە یارمەتی حکومەت بدات بۆ بەدیهێنانی ئەوەی لە خاڵی دووەم هاتووە. 

چوارەم: حکومەتی فیدراڵ پێویستە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی خۆی بسەپێنێت لە هەموو سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردندا. 

پێنجەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکودا (ASYCUDA) لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە. 

شەشەم: گرنگە لەناو بەرنامەی کاری حکومەتی داهاتوودا، یاسای نەوت و غاز لە ماوەیەکی دیاریکراودا دابنرێت و بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری. 

حەوتەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ کارگە حکومییەکان و کەرتی تایبەت بۆ ڕێگریکردن لە کۆبونەوەی پاشەکەوتی نەوت لە پاڵاوگەکاندا، و دڵنیابوون لە بەردەوامی کاری پاڵاوگەکان، و ڕێگریکردن لەو کەمییەی لەبەرهەمە نەوتیەکاندا ڕوودەدات. 

هەشتەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بە چاکسازی هێڵی. عێراقی کە لە کەرکووکەوە بۆ ڕۆژاوای مووسڵ - زومار - پێشخاپور دەڕوات بە ئاراستەی بەندەری جیهان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین