ڕووسیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهین هاوکاریی ئێران دەکات ئێران

نوچە نێت

ڕۆنامەی بەناوبانگی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نهێنی پشتیوانی ڕووسیا بۆ هێزەکانی ئێران ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاندووە، "ڕووسیا لە ئێستادا هەوڵدەدات هاوبەشی هەواڵگیری و هاوکاری سەربازیی بۆ ئێران فراوانتر بکات، بەتایبەت لەرێگەی پێدانی تەکنەلۆژیایەکی نوێی ڕووسی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهین، ئێران لەو جەنگە ئامانجەکان ورتر دەپێکێت."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/3/19) هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل  و ئەمەریکا، ڕووسیا و ئێران لێک نزیک دەکاتەوە، مۆسکۆ لەدژی ئەمەریکا دەرفەت لەو جەنگە وەردەگرێت، بەگوێرەی هەواڵێکی ڕژۆنامەی بەناوبانگی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە ئێستادا ڕووسیا هەموو هەولێکی چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی هاوبەشی هەواڵگیری و هاوکاری سەربازیی لەگەڵ تاران فراوانتر بکات.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕووسیا دەیەوێت وەک ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ ئێران لەدەست نەدات، هەربۆیەش لەرێگەی هاوکاری پێدانی زانیاری و نوێکردنەوەی شێوەی فڕۆکەکان بۆ بەهێزکردنی توانانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهین هاوکاری ئێران دەکات، کە لەئێستادا لە رێگەی ئەو فڕۆکەوە سوپای پاسداران لەو جەنگەدا زیانێکی زۆری بە بەرژەوەندییەکانی  ئەمەریکا و ئیسرائیل گەیاندووە.

هەرچەندە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، ئێران ژمارەیەک فڕۆکەی شاهینی بە تەکنەلۆژیای خۆیان بە مۆسکۆی فڕۆشت، لەگەڵ تێپەربوونی کات ڕووسیا دەستکاری تواناکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی  کردووە و وەبەرهێنانی نوێ و سیستەمی پێشکەوتووی خۆی لەو فڕۆکانە بەکارهێناوە، لەئێستادا دەتوانێت ئامانجەکان ورتر بپێکێت بە ڕووی دوژمنەکانی.

ئەو ڕۆژنامەیە چەند نهێنیەکی هاوکاری سەربازیی ڕووسیا بۆ ئێران لەدژی ئەمەریکا و ئیسرائیل ئاشکرا دەکات، هەروەها ئەمەشی خستەڕوو، مۆسکۆ ئەزموونێکی باشی کۆکردۆتەوە لە بەکارهێنانی فڕۆکەی شاهینی ئێران لە جەنگی ئۆکراینا، هاوکات لە جەنگی ئێستادا شارەزایانی ڕووسیا هاوکاری ئێرانیان کردووە لە چۆنیەتی تاکتیکی بەکارهێنانی ئەو فڕۆکەیەو وە چەند دانە لەو فڕۆکەیە لە ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە ئەمەریکا و ئیسرائیل بەکار بهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین