هاکان فیدان هێرشی توند دەكاتەسەر ئیسرائیل تورکیە

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە قەتەر ڕایگەیاند، "هێرشی ئەمەریکا چەند هەڵەیە بۆ سەر ئێران، بەهەمان شێوەی هێڕشی ئێرانیش بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ئەوەندە هەڵەیە، بە هاوتا ئیرانییەکانمان ڕاگەیاندووە کە پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان بوەستێندرێت، هۆکاری یەکەمی ئەو جەنگە ئیسرائیلە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/3/19) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانێکیدا بۆ دەوحە لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانی خۆی دەربڕی و گووتی، "جارێکی دیکە هۆشداری بە ئێران دەدەین ئەو هێرشانە بوەستێنن، هێرشی ئەمەریکا چەند هەڵەیە بۆ سەر ئێران، بەهەمان شێوەی هێڕشی ئیرانیش بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ئەوەندە هەڵەیە."

فیدان مەترسی هەڵکشانی گرژییەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەخاتە ڕوو وە ئیسرائیل بە هۆکاری هەڵگیرسانی ئەو جەنگە دەزانێت و گووتی، "ئاشکرایە ئیسرائیل هۆکاری سەرەکی ئەو جەنگەیە، تورکیا و وڵاتانی ناوچەکەی ڕووبەڕووی قەیرانێکی بێ وێنە کردۆتەوە، هێرشی ئێران بۆ سەر قەتەر هەڵەیەکی گەورەیەو سەرکۆنەی دەکەین، هیچ پاساوێک بۆ ئەو هێرشانە نییە لە کاتێکدا خەڵکی سڤیل و ژێرخانی مەدەنی دەکرێتە ئامانج."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، "بەردەوامی ئەو جەنگە هەڕەشەیەکی جددییە بۆ ئاسایش و سەقامگیری هەموو وڵاتانی دراوسێ."، فیدان باسی لە سەردانی دوێنێی بۆ سعودیە کردوو ڕاشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی هاوبەش، کەبەیەکەوە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، رێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی دیپلۆماسی و گەرانەوەی هەردوولا بۆ سەرمێزی دانوستاندن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین