جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل بە ملیارەها دۆلار زیان بە وڵاتانی کەنداو دەگەیێنێت ئێران

نوچە نێت

فراوانبوونی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل بەتایبەت لێکەوتەکانی لەسەر داخستنی گەرووی هورمز، کە زیاتر لە (%60)ـی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتانی کەنداو دابەزیوە، لەکاتێکدا ڕۆژانە (25.1) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکرا، لە ئێستادا بەهۆی ئەو جەنگە ڕۆژانە تەنیا (9.7) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/22) جەنگی ئەمەریکا و ئێران و ئیسرائیل تەنیا زیانی بە سەقامگیر و ئاسایشی وڵاتانی کەندا و نەگەیاندووە بگرە ئابووری ئەو وڵاتانەی ڕووخاندووە، لەگەڵ ئەوەی ولاتانی کەنداو ڕۆژانە لەرێگەی گەرووی هورمزەوە نەوتیان هەناردە دەکرد لەئێستادا هەناردەکردن لە (%60) کەمیکردووە و ئەمەش بە ملیارەها دۆلار زیانی بەو وڵاتانە گەیاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاکینەر سەرۆکی کۆمپانیای تێسپام، سعودیە لەگەڵ داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە ڕۆژانە یەک ملیار دۆلار زیانی بەرکەتووە، هەروەها ئیماراتیش لە ڕۆژێکدا زیاتر لە (350) ملیۆن دۆلار لە دەستدەدات، هاوکات هەریەک لە عێراق  و قەتەریش بێبەشنینە لەو زیانانە زیاتر لە (300) ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا زیانیان بەرکەوتووە. وڵاتی کوێتیش (200) ملیۆن دۆلار و بەحرەینیش (40) ملیۆن دۆلار زیانەکانیان مەزەندە دەکرێت.

سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە ئاشکرای دەکات، تەنیا لە دوو هەفتەی رابردوو وڵاتانی کەنداو، بە بڕی زیاتر لە (25) ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها پێشبینیش دەکرێت زیانەکانی ئەو جەنگە زۆر زیاتر بۆ سەر وڵاتانی کەنداو بکەوێت.

هەرچەندە ئەو وڵاتانەی بۆری هەناردەکردنیان هەیە دەتوانن قەیرانەکانی هەناردەکردنی نەوت تێپەرێنن، هەرچەندە عێراق لە رابردوو (%94) پشتنی بە هەناردەکردن بە رێگەی گەرووی هورمز بەستبوو کە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە (4.2) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام بەهۆی داخستنی ئەو گەرووە هەناردەکردنەکە لە ڕۆژێکدا بۆ یەک ملیۆن و (200) بەرمیل نەوت دابەزیوە، عێراق بۆ تیپەراندنی قەیرانەکە بە ناچاری هانای بۆ بۆری هەناردەکردنی کەرکوک- جەیهانی عێراق بردووە و بەو ڕێگەیەوە توانی بەردەوام بێت لە هەناردەکردن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین