سووریا بۆ لەناوبردنی پاشماوەی چەکی کیمیایی داوای هاوکاری لە تورکیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

دوای ئەوەی حکومەتی سووریا داوای لە تورکیا کردووە هاوکاریان بن لە پاککردنەوە و لەناوبردنی پاشماوەی چەکی کیمیایی، لەبەرامبەردا تورکیا و چەند وڵاتێک بە هاوبەشی بەدەم داواکەی سووریای چوون، ئەنقەرە هێزێکی تایبەتی ڕاسپاردووە بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵگرتنەوەی ئەو پاشماوانە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/3/23) ماڵپەڕی (ODA TV) بڵاوی کردەوە، تورکیا دوای نەمانی رژێمی بەشار ئەسەد، هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاساییکردەوە، لە زۆربەی بوارەکان هاوکاری پێشکەش بە حکومەتی نوێی سووریا کردووە، دوای دامەزراندنی هێزێکی ئەرکی هەڵگرتنەوەی چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی نوێی دیمەشق بۆ لەناوبردنی پاشماوەی چەکی کیمیایی سەردەمی رژێمی پێشووی سووریا، تورکیا لەسەر بانگهێشتی سووریا بەشدار دەبێت لە هەڵگرتنەوەی ئەو پشماوانە.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەبارەت بەو پاشماوە کیمیاییانە رایگەیاند، بەرپرسیارێتی نیشتیمانییە کە پێویستە هەموو وڵاتێک بەگوێرەی ڕێککەتننامەی چەکی کیمیایی پاشماوەکان لەناو ببات، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆکی پێشووی سووریا بەنهێنی بەرنامەی چەکی کیمیایی دامەزراندووە، هەروەها لەئێستادا سووریا کەرەستەی پیشکەوتوو، توانای تەواوی نییە بۆ ئەو ئەرکە و داوامان لە حکومەتی تورکیا  و چەند وڵاتێک کردووە هاوکارمان بێت.

ئەو بەرپرسە سەبارەت بە لەناوبردنی ئەو دامەزراوە کیمیاییانە دەڵێت، "لە پێناو بەدەستهێنانی پێشکەشکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ سووریا دەستمان بەو پرۆسە نوێیە کردووە."

هاوکات تورکیا لەسەر داوای سووریا هێزێکی تایبەتی ڕاسپاردووە و پەیوەندییان بەو دەستەیە کردووە بۆ پشتیوانیکردن لەو پرۆسەیە، هەروەها وڵاتانی ئەندامانی دەستەی ئەرکەکە کە پێکهاتوون لە تورکیا، سووریا، ئەمەریکا، قەتەر، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، کەنەدا و سکرتاریەتی تەکنیکی (OPCW).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین