جەنگی ئێران؛ عێراق ناچار بە کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (2026/3/22) سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند هەنگاوی زۆر باشمان بڕیوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو وڵاتانەی سیستمی بەرگری ئاسمانی دابین دەکەن، بێگومان دانانی ئەو سیستمە بەرگرییە بۆ هەموو عێراقە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
سەباح نوعمان ئەوەشی خستەڕوو، محەمەد شیاع سزودانی، ڕایسپاردووین بۆ هاوئاهەنگیی تەواوەتی لەگەڵ برایانمان لە هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی کێڵگەکان، هەروەها بەتووندی سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییانەمان کردووە کە کراونەتە سەریان.
حکوومەتی عێراق، لەگەڵ هەر هێرشێک کە دەکرێتە سەر ژێرخانی وزە، موڵک و ماڵی هاونیشتمانییان و ناوەندە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامدەرانی هێرشەکان بە "تیرۆریست" ناودەبات، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە وەکو پێویست کار بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنیان بکات و دەستگیریان بکات.
لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، هەر کەسێک دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق بە ئامانج بگرێت و لە بەرژەوەندییەکانمان بدات، بێگومان ئەوانە کاری تیرۆریستین، بەدڵنیاییەوە ئەرکی ئێمەیە چاودێری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانە بکەین کە ئەم جۆرە دەستدرێژییانە دەکەن.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا_ئیسرائیل، لە (2026/2/28)، گرووپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق، چەندین هێرشیان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامداوە، لە دوایین هێرشیشدا بە درۆن بۆردومانی دەزگای هەواڵگریی عێراقیان کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment