سێ وڵات نێوەندگیریی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەن ئێران

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمریکا دواخستنی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕاگەیاند، هاوکات دەشڵێت، "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ ئێران ئەنجام دراوە و سێ وڵات نێوەندگیرییان کردووە".

ڕۆژی دووشەممە (2026/3/23) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "فەرمانی داوە هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخرێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەرهەمداریان هەبووە سەبارەت بە چارەسەری تەواوی جەنگەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەبارەت بەم پرسە سێ وڵات نیوەندگیرییان لە نێوان ئێران و ئەمریکا کردووە".

بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، "هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا، میسر و پاکستان لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆشکی سپی ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەبارەی ئەم پرسەوە بدات".

سەرچاوە جیاوازەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "ڕەنگە ئیسرائیل دوای واشنتن بکەوێت لە ئەگەری ڕاگرتنی هەر ئامانجێک بۆ وێستگەکانی وزە و ژێرخانی وزەی ئێران". تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئیسرائیل بە فەرمی هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە، بەڵام بەهۆی لێدوانەکانی ترەمپەوە بۆ ماوەیەکی کورت نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی (13٪) دابەزی و بۆ خوار (100) دۆلار دابەزی بۆ هەر بەرمیلێک.

جەنگی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا هەفتەی چوارەمی تێپەڕاندووە، زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێران دەکرد و ئێران وەڵامی هێرشەکانی دەدایەوە، گەرووی هورمزی داخستبوو و هاتووچۆی بازرگانی کەشتییەکان وەستێندرابوون. لە دوایین پێشهاتدا سەرۆکی ئەمریکا دواخستنی هێرشەکانی ڕاگەیاند و باسی لە نێوەندگیری وڵاتان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین