ئێران هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ تورکیا وەستاند تورکیە

نوچە نێت

ڕۆنامەی بلومبێرگ رایگەیاند، دوای هێرشی دوێنێ ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەی وزە و کارەبای ئێران، تاران بە فەرمی وەستاندنی گازی سروشتی بۆ تورکیا ڕاگرت. بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەکانی تورکیا دەڵێت، "وەستانی گازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ تورکیا لە ڕاستییەوە دوورە."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/24) ماڵپەڕی (سۆزجو) بڵاوی کردەوە، دوای هێرشی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر کێلگەی گازی سروشتی فارسی باشووری ئێران، ئالپاسلان بەیراکتار وەزیری سامانە سروشتییەکانی تورکیا لەوبارەیەوە بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ تورکیا ڕانەگیراوە، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە لە ئێستادا (%71)ـی کۆگاکان پڕن لە گازی سروشتی دەتوانین پێدوایستی ناوخۆ لە ئەگەری هەرکێشەیەک پڕ بکەینەوە."

بەگوێرەی زانیارییەکان ڕۆنامەی بلومبێرگ ئێران دوای ئەو هێرشەی ئیسرائیل هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ تورکیا وەستاندووە، هاوکات چەند سەرچاوەیەک بەو ڕۆژنامەیان ڕاگەیاندووە، تورکیا هەرچەندە گازی سروشتی لە ئازەربایجان و ڕووسیا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ هاوردە دەکات، هەروەها تورکیا ساڵی ڕابردوو (%14)ـی پێداویستی گازی سروشتی لە ئێران دابین کردووە.

جێگەی باسە، ڕێککەتنی هەناردەکردنی گازی سروشتی ئیران بۆ تورکیا لە (8)ـی ئابی (1996) واژۆ کرا، درێژی بۆڕی گازی سروشتی ئێران بۆ تورکیا نزیکەی (1500) کیلۆمەترە، لەماوەی ساڵێکدا ئێران (10) ملیار سێجا گازی سروشتی بۆ تورکیا دابین دەکات، هەروەها یەکەم هەناردەکردنیش لە کانوونی دووەمی ساڵی (2001) لە ناحیەی دۆغوبایەزی ئاگری بۆ ئەنقەرە دەستیپێکرد. بەدڵنیاییەوە لە ئەگەری هەر کێشەیەک لەوەستاندنی گازی سروشتی ئێران، تورکیا ڕووبەڕووی کێشەی قەیرانی کەمی گازی سروشتی دەبێتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین