هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە هێرشی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەکردنی: دنیا ئەحمەد
تورکیا نیگەرانە لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سۆران. ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرد و تیایدا، هاوخەمی خۆی و تورکیای بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی گەیاندووە، هاوکات هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، "ئامانج لەم هێرشە راکێشانی خاکی کوردستانە بۆ ناو جەنگێکی ناوچەیی."
دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێران لە درەنگانی شەوی (2026/3/23) بە مووشەکی بالیستیی هێرشیکردە سەر فەرماندەی دەڤەری یەک لە سۆران بەهۆی ئەو هێرشە داڕندانەییە (6) پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە (30) پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
ئەنقەرە هاوخەمی هەولێرە
هێرشی ئێران کاردانەوەی توندی وڵاتانی دەرەوە و ناوخۆی لێکەوتەوە، لەو بارەیەوە حکومەتی هەرێمی کردستان بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستانی کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی و تورکیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە. وەزیری دەرەوەی تورکیا، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست."
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "سەرۆکی حکومەت سوپاسی پەیوەندی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد."
هاوکات، کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و شەهیدابوونی شەش پێشمەرگە لە پەیامێکدا، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات و رایگەیاند، سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی عێراق دەکەین.
دەم پارتی: قبووڵی ناکەین کورد ببێتە بەشێک لەو جەنگە
لەلایەکی دیکە، تونجە باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیدانەی هێرشی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، قبووڵی ناکەین کورد ببێتە بەشێک لە شەڕی ناوچەکە، دڵمان لە هەولێرە و هەمیشە لەگەڵ خوشک و براکانمانین.
هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەیەکی سەر بە هەولێر، هێرش کرایە سەر یەکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە. من بە توندی ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەم. داوای رەحمەت و بەزەیی لە خودا بۆ ئەو پێشمەرگانە دەکەم کە گیانیان لەدەستداوە، سەرەخۆشی لە گەلی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەکانیان دەکەم. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازم.
باکرهان لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەمەشی خستەڕوو، ئەم هێرشە بەشێکە لە پلانێکی فراوان کە ئامانج لێی راکێشانی خاکی کوردستانە بۆ ناو جەنگێکی ناوچەیی. هەڵوێست وەرگرتن لە دژی ئەم هێرشە چەپەڵانە، هەم لە ڕووی مرۆیی و هەم لە ڕووی سیاسییەوە پێویستییەکی حەتمییە. ئێمە قبووڵی ناکەین کورد ببێتە بەشێک لە جەنگە ناوچەییەکان. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا پێکەوە دەوەستین و بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانی هاوبەشمان. دڵمان لەلای هەولێرە، ئێمە لەگەڵ خوشک و براکانمانین و هەمیشە لەپشتیان دەبین.
توركیا و هەرێمی كوردستان یەك بڕیار دەدەن
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بەفەرمی ڕایگەیاند، ئێمە بەشێک نین لەو جەنگە، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بەشداریکری نەکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران راگەیاند، بەڵام لەگەڵ بەردەوامی جەنگەکە تاوەکو ئێستا لەلایەن ئێران و چەند هێزێکی نەناسراو چەندین هێرشی درۆنی و مووشەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراوە.
تورکیا هاوشێوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە ئەوان بێلایەنن لەو جەنگە و ئیدانەی هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ دەکەن، لەوبارەیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە (2026/3/9) لە وتارێکیدا خۆشحاڵیی خۆی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان نیشاندا بەوەی بێلایەنیی خۆیان لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پاراستووە و نەبوونەتە بەشێک لێی.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، دژایەتیی هەموو هەنگاوێک بۆ تێکدانی ئارامیی ناوچەکە و لەباربردنی پرۆسەی چارەسەری دەکەن، ڕاشیگەیاند، نابێت هیچ کەسێک حیسابی هەڵە بکات، کە ئامانجی شکاندنی برایە لە رێی براکەیەوە، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە روونکردنەوەکانی براکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین و لە دڵەوە باوەڕمان پێیان هەیە، کە ناخزێنە نێو ئەم یارییەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment