بڕی هەناردەکردنی نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆڕیی نەوتی کورستان-تورکیا بەرز دەبێتەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە(2026-3-25) عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆڕی نەوتی کوردستان-تورکیا گەیشتۆتە نزیکەی (200) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئەمڕۆ بەدواوە بڕی هەناردەکردن دەگاتە (250) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕی هەناردە ڕۆژانە دەگاتە (300)هەزار بەرمیل.
لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستانەوە عامر خەلیل جەختی لەوە کردەوە، پشکی هەرێمی کوردستان (40) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، هەروەها نەوتی كەركووك لە کاتی هەناردەکردندا تێکەڵی ئەو نەوتە دەکرێت کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەوەشی خستەڕوو، دەست بە فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراو کراوە، نەوتی كەركووك خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن کڕیارانەوە بەهۆی باشی کوالیتیەکەی.
جێگەی باسە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز لە ئەنجامی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی داخرانی ئەم گەرووە بۆ سەر عێراق لە ڕێکەوتی (2026-3-18) بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، هەناردەی نەوتی كەركووك لەرێگەی بۆریی نەوتی کوردستان-تورکیا بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment