عێراق سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/3/25) نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، "عێراق هەموو هەوڵێکی سیاسی و کرداری ناوە بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێی ناوچەکە و بەردەوامی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی حکومەت بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و گەڕاندنەوەی ئاسایش، سەقامگیری و دەستەبەرکردنی بازرگانی سەربەخۆی ئابووری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی".
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەشڵێت، "ئەو هێرشە ناڕەزایییانەی یەکە سەربازییەکانیان دەکەنە ئامانج بەردەوامن لەبەر ئەوە عێراق بە تووندی دژیان دەوەستێتەوە و ڕێز لە سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەی دەگرێت و چیتر ئەم هەڕەشانە قبووڵ ناکات". هەروەها دەشڵێت، "حکومەت و هێزە چەکدارەکان مافیان هەیە بە هەموو ڕێگەیەکی دەستووری پەنا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ببات و بێدەنگ نابن لە بەرامبەر شەهیدکردنی هاووڵاتییان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتیان".
بە گوتەی سەباح نوعمان ئەو تاوانانەی دژی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت، "پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانە. پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لاواز دەکات. ئەم جۆرە کارانە ئاڵۆزی زیاتری لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆکاری بەردەوامبوونی ناسەقامگیریی لە ناوچەکەدا".
بە گوێرەی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوە کردووە کە بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بانگهێشت بکات و هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقیان پێڕابگەیێینێت سەبارەت بە پاراستنی سەروەری عێراق و ئیدانەکردنی هێرشە بەردەوامەکانی سەر سەروەری وڵاتەکە". هاوکات سکاڵایەکی فەرمی بە، "بەڵگەی وردەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت بۆ دووپاتکردنەوەی مافەکانی عێراق و هاووڵاتییانی لە بەرامبەر پێشێلکارییە بەردەوامەکان".
جێگەی ئاماژە پێدانە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکەی تەندروستی سەربازی حەبانییە، (7) سەرباز گیانیان لەدەست داوە، (13) سەربازی دیکەش بریندار بوون".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment