ترەمپ: ناتۆ لە جەنگی ئێران یارمەتیدەری ئەمریکا نەبوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی تووند لە هەڵوێستی ناتۆ دەگرێت بەرامبەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و دەڵێت، "پێویستە ئەم هەڵوێستە نەرێنییەی ناتۆ لە مێژوودا لەبیر نەکرێت". هاوکات دەشڵێت، "ئێران هیچ کاتی لەبەردەستدا نییە".

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/3/26) ماڵپەڕی (گاردیان) بڵایکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ یارمەتیدەری ئەمریکا و ئیسرائیل نەبوون لە جەنگیان بەرامبەر بە ئێران" هەروەها ڕاشیگەیاند، "ئەمریکا هیچ پێویستییەکی بە ناتۆ نییە، بەڵام ئەو هەنگاوە نەرێنییەیان لە مێژوودا لەبیر ناکرێت و هەڕەشەی مەترسیدار لەسەر ئێران هەیە". سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە، "ئێران ئامنجی واژۆکردنی ڕیککەوتنە، بەڵام بە تەواوەتی وێران کراوە و هیچ کاتی لەبەردەستدا نییە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بەرامبەر ئەم وڵاتە و دەبێت دڵنیا بێت لەوەی کە ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی یاخود هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی جیهان".

سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران هاوپەیمانانی ناتۆ بانگەوازەکێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان ڕەتکردەوە سەبارەت بە هێرشی سەربازی هاەپەیمانێتییەکە بۆ پاراستنی گەرووی هورمز و بەشداریکردن لە جەنگەکە".

مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ هەوڵی هێورکردنەوەی گرژی و ناکۆکییەکانی داوە، بەڵام ڕاستەوخۆ بەشداریکردنی هاوپەیمانێتییەکەیان لە جەنگی ئێران بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل ڕانەگەیاندووە یاخود باسیان لە هاوکاریکردنی نەکردووە بۆ پاراستنی گەرووی هورمز.

ئەم گوتانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵایکردەوە، ئێران ڕایگەیاندووە، "پلانی ئاگربەستی ئەمریکا لە ژێر پێداچوونەوەدایە بەڵام هیچ دانووستاندنێک لەگەڵ ئەمریکا نەکراوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین