هەناردەکردنی درۆن لە ڕووسیاوە بۆ ئێران ئاشکرا دەبێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/3/26) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، لەکاتێکدا هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامە، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە هەواڵگیریەکانی ڕۆژئاوا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕووسیا دەستیکردووە بە هەناردەکردی درۆن و خۆراک و پێداویستی پزیشکی بۆ ئێران، ئەوهاوکارییەش تاوەکو کۆتایی ئەو مانگە بەردەوام دەبێت.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، مۆسکۆ بەر لە دەستپێکردنی ئەو جەنگە هاوکاری هەواڵگریی و وێنەی مانگی دەستکردی بۆ تاران دابین کردبوو. ڕۆژنامەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەش، لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ساڵی (2023)، مۆسکۆ ژمارەیەک درۆنی دروستکراوی ناوخۆی تارانی کڕیوە، لەم کۆتاییانەدا مۆسکۆ ئەو درۆنانەی ئیرانی لەلایەن شارەزایانی سەربازیی ڕووسی لە ڕووی بەئامانجگرتنی ورتر و هەواڵگریی بەشێوەیەکی پێشکەوتوانەتر دووبارە دیزاینیان کردۆتەوە، بەمەبەستی بەهێزکردنی زیاتری توانا سەربازییەکانی ئێران هەناردەی کردووە، ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاندووە، لەکاتی بەردەوامی هیڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە هێرشێکدا سوپای ئیسرائیل بەمەبەستی پەکخستنی هاوکارییەکانی ڕووسیا بۆ ئێران هێرشیکردە سەر ئامانجەکانی ئێران لە دەریای خەزەر.
هەرچەندە ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە کە بەشێک بن لەو جەنگەو لەوبارەیەوە، یەکێک لە گوتەبێژەکانی کرێملین ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و بەو ڕۆژنامە بەریتانییەی ڕاگەیاندووە، "زۆرێک لە هەوڵی بێ بنەما سەبارەت پشتیوانیکردنی ڕووسیا لەڕووی سەربازییەوە دوورە لە ڕاستی، ئەوەی ئێمە جەختی لەسەر دەکەینەوە درێژەدانە بە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران."
جێگەی باسە، تادێت گومانەکان لەسەر پشتیوانی ڕووسیا بۆ تاران زیاتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی هەفتەی رابردوو سوپای پاسداران رایگەیاند هێرشمان کردۆتە سەر فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35) ئەمەریکا، لێرەدا ئێران خاوەنی سیستمێکی ئاوا پێشکەوتوو نییە بتوانێت زیان بەو فڕۆکە پێشکەوتووە بگەینێت، لە ئەگەر پشتراستبوونەوەی ئەو هێرشەی پاسداران، پشتیوانی ڕووسیا و چین بۆت اران ئاشکرا دەبێت کە هاوکاری سەربازیی پیشکەوتوویان داوەتە ئێران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment