پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاشكرای دەكات، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، گوتیشی هەر دواکەوتنێک کاریگەری نەرێنیی لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبێت.

ڕۆژی شەممە (2026/3/28) عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "کە دەسەڵاتی یاسادانان سوورە لەسەر تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان". ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجام بدرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان سەبارەت بە ئاڵنگارییەکانی ئێستای عێراق گووتیشی، "قۆناغەکە پێویستی بە حکومەتێکە کە خاوەنی دەسەڵاتی تەواو بێت بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی گەل لە پێناو دابینکردنی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەپێدان".

هەروەها لەبارەی دواکەوتنی پڕۆسەکە، جێگری هۆشداری دا لەوەی، کە هەر جۆرە دواکەوتنێک لە تەواوکردنی شایستە نیشتمانییەکان، کاریگەری ڕاستەوخۆ و نەرێنیی لەسەر ئەدای گشتیی دامودەزگاکانی دەوڵەت دەبێت. 

جێگەی ئاماژەپێدانە، ئەم پۆستە پشكی كوردە، ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراقیش لە کاتێکدایە کە چاودێرانی سیاسیی چاوەڕوانی ڕێککەوتنی لایەنەکان دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، بەتایبەت پارتی و یەكێتی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین