پنتاگۆن ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنێكی چەند هەفتەیی دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چەندین بەرپرسی ئەمریکی پشتڕاستیان کردەوە پێنتاگۆن خۆی ئامادە دەکات بۆ ئۆپراسیۆنێکی چەند هەفتەیی زەمینی دژ بە ئێران، بەڵام تاوەكو ئێستا سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری كۆتایی نەداوە.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/3/29) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، پێنتاگۆن خۆی بۆ چەند هەفتەیەک ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ئێران ئامادە دەکات و هەموو پلانەکانی بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت جەنگی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا مانگێکی بەسەردا تێپەڕبوو.

هاوکات ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بە لێدوانی فەرمی بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پێنتاگۆن خۆی بۆ چەند هەفتەیەک ئۆپراسیۆنی زەمینی لە ئێران ئامادە دەکات و بەهۆی پلانەکانەوە دەتوانن هەڵمەتی ئۆپراسیۆنی تایبەتی و سەربازییە پیادەی ئاسایی ئەنجام بدەن.

لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامە بەناوبانگەکە دووپاتی کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەمبارەوە نەداوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بڕیارێکی ئەرێنی بدات و لە کەمترین ماوەدا ئۆپراسیۆنەکە دەست پێبکات.

وەک ئاشکرایە ئیدارەی ترەمپ هێزەکانی دەریایی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە، هاوکات ئەم ئامادەکارییەی پێنتاگۆن دوای ئەوە دێت جەنگی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل و ئەمریکا چووەتە هەفتەی پێنجەم و ئەمریکا بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنە جیاوازەکانی بۆ سەر ئێران، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشی زیاتر دەکات و بەردەوامە لە دووپاتکردنەوە، "ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین