سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشە لە سەربازانی ئەمەریکا دەکات ئێران

نوچە نێت

لەگەڵ گەیشتنی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری توند دەدات لەئەگەری هەر هێرشێکی زەمینی بۆ سەر ئێران و دەڵێت، "چاوەروانی سەربازەکانتانین، سەربازانمان بە زیندووی دەیانسوتێنن."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/29) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا هەرچەندە دەڵێت لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆ، بەپێچەوانەوە محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای هەڕەشەکانی ئەمەریکا بۆ هێرشی زەمینی پەیامێکی توند بە ئەمەریکا دەدات و رایگەیاندووە، "چاوەروانی نیشتنەوەی سەربازانی ئەمەریکاین لە ئێران، سەربازانمان بەزیندووی دەیانسوتێنن."

محەممەد باقر قالیباف لە درێژەی پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە، دەسەڵاتدارانی واشنتۆن لەلایەک پەیامی گفتوگۆ بڵاودەکەنەوە، دوژمنانمان لەژێرەوەش پلان دادەرێژن بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران." 

هاوکات بەگوێرەی هەواڵەکانی ڕۆژنامەی ئەمەریکا بڵاویان کردۆتەوە، پێنتاگۆن ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران و دەیەوێت لە ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت لەو هێرشە، هەروەها دوای ئەو پێشهاتە، سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، (3500) سەربازی یەکەی (31)ـی دەریایی گەیشتونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەداهاتووش چاودێری دۆخەکە دەکەین ئایا سوپای دیکەمان پێویستە یان نا.

جێگەی باسە، تادێت گرژیی و هێرشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران فراوانتر دەبێت و زیانێکی زۆری بە وڵاتانی ناوچەکە گەیاندووە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئەو جەنگە نادیارە کەی کۆتایی دێت و هەڕەشەکان بۆ سەر یەکتر زیاتر دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین