كۆنسوڵخانەی بەریتانیا: سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کوردستانی

نوچە نێت

کۆنسووڵخانەی گشتیی بەریتانیا پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە تیایدا، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/29) تادێت کاردنەوەکانی هێرشە درۆنییەکی دوێنێ سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت، حکومەتی بەریتانیا سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە کرانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک. 

هەژماری فەرمیی کۆنسووڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "بەریتانیا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە کرانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق."

هەروەها کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە پەیامەکەییدا داوای "هێورکردنەوەی بەپەلە"ی دۆخەکە دەکات و رایگەیاندووە، "لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین